گیراوەیەكی سەرسوڕهێنەر بۆ پاراستنی نینۆك لە شكان

ژن 14/08/2018


بۆ ئەوەی نینۆكێكی جوان و بریقە دارمان هەبێت و  لە كاتی درێژبوونەوەدا لە شكان بیپارێزین پێویستە چەند گیراوەیەك بەكار بێنین.
گیراوەی گوڵاو  لەگەڵ ڤیتامین سی
گوڵاو( ئاوی گوڵ)
كەپسولی ڤیتامین سی 
گوڵاوەكە دەكرێتە قاپێكەوە، لەگەڵ ڤیتامین سییەكە جوان تێكەڵ دەكرێن  پاشان دەدرێت لە نینۆك بۆ ماوەی 10 خولەك، ئەم گیراوەیە هەفتەی دووجار بەكاربێنە بۆ خۆراك پێدانی نینۆكەكان، وە دەست كەوتنی بریقەی نینۆكەكان، چونكە ڤیتامین سی دەبێتە هۆی لابردنی ڕەنگی زەردی نینۆكەكان.
گیراوەی لیمۆ و گلیسرین
-كەوچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ
-كەوچكێكی بچوك گلیسرین
پێكهاتەكان جوان تێكەڵ دەكرێن، پارچە لۆكەیەك بە تێكەڵەكە تەڕدەكرێت و نینۆكەكان و پێستی چواردەوری نینۆكی پێ‌ پاك دەكرێتەوە، وازی لێ‌ دەهێنرێت هەتا وشك دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی شلەتێن دەشۆرێت. دەتوانرێت ئەم گیراوەیە چەند جارێك بەكار بهێنرێت لە ڕۆژێكدا بۆ پاراستنی نینۆكەكان لە شكان.
گیراوەی ئاوی پرتەقاڵ و گوڵاو 
-كەوچكێكی بچوك ئاوی پرتەقاڵ
-گوڵاو 
گیراوەكە دەكرێتە قاپێكی گەورەوە، نینۆكەكان دەكرێتە ناویەوە بۆ ماوەی 10 خولەك ، پاشان نینۆكەكان بە پارچە لۆكەیەك پاك دەكرێتەوە.
ئەم كارە هەفتەی سێ‌ جار دەتوانرێت دووبارە بكرێتەوە، بۆ دەستكەوتنی نینۆكێكی جوان.