ناسا خێراترین موشەكی رەوانەی خولگەی خۆر كرد

تەکنەلۆجیا 14/08/2018


ناسا موشەكێكی ڕەوانەی ئاسمان كرد بۆ زانینی زانیاری لەبارەی بەرگە گازییەكەی دەوری خۆرەوە، ئەمە خێراترین مووشەكە لە مێژوودا.
مووشەكەكەبە ناوی باركەر سولار پروب گەردوونناس و فیزیاناسی ئەمەریكیی تەمەنی 91 ساڵە ناو نراوە، لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكاوە هەڵدراوە. ئەم زانایە كە لە كۆتایی پەنجاكاندا باسی لەوە كردبوو خۆر بەردەوام تەنۆچكەی بارگاوی لێوە دەردەچێت و بە بۆشایی ئاسماندا بڵاو دەبێتەوە، ئەو لێشاوە  تەنۆچكانەی ناو نا ڕەشەباكانی خۆر.
موشەكەكە بە هەمان قەبارەو شێوەی ئوتومبێلێكی بچوك دروست كراوە بە خێرایی 430 هەزار میل لە كاتژمێرێكدا گەشت دەكات و گەشتەكەی 7 ساڵ دەخایەنێت،بڕیارە كەشتییەكە لەماوەی شەش هەفتەدا هەسارەی زوهرە ببڕێت و دوای شەش هەفتەی دیكە بگاتە نزیكترین خاڵ لە خۆرەوە، ناسا پێشبینی كردووە كەشتییەكە بە دووری 6 ملیۆن و 100 هەزار كیلۆمەتر لە دەوری بەرگەی خولگەی خۆرەوە بسوڕێتەوە و بەوەش پلەی گەرمییەكەی بۆ 1,650 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە كە توانای توانەوەی زۆر بەهێزترە لە توانای ئاسن.
لە ماوەی حەوت ساڵی گەشتەكەیدا 24 جار  بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە بۆ ئەنجام دانی توێژینەوەی فیزیایی لە بارەی ئەو چینە پلازمایەی لە نێوان بۆشایی ئاسمان و خۆردایە كە تەنها لە كاتی خۆر گیراندا دەبینرێت و پلەی گەرمییەكەی لە نێوان یەك بۆ دوو ملیۆن پلەی سیلیزیدایە.