كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی سێهەمینی دەربارەی نەوتی هەرێم بڵاوكردەوە

ئابوری 13/08/2018

چاودێر:
ئەمڕۆ ڕاپۆرتی سێیەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
 
ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك لە ڕاگەیاندراوی پێشووی ئەنجومەنی هەرێمی لە ڕێكەوتی 1/8/2018 تایبەت بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی دووەمی (دیلۆیت) هاتبوو، بەڵێن درابوو بە برەودان بە ڕاپۆرتەكان لەڕووی زانیارییەوە، هەر بۆیە لەم ڕاپۆرتە نوێیەدا سەرەڕای زانیاری پشتڕاستكردنەوەی داهاتەكان و خستنەڕووی تێكڕای مانگانەی نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بەشێكی نوێ بۆ ڕاپۆرتی سێیەم زیادكراوە بە ناوی (شیكاری فرۆشتنەكان بۆ پاڵاوگەكانی نەوت و فرۆشتنەكانی ناوخۆ)، و تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕی ناوخۆیی خراوەتەڕوو دوای پشتڕاستكردنەوە. 
 
بۆ بینینی راپۆرتەكە سەردانی ئەم لینكە بكە