دوای جەژن ناوی سەرۆك وەزیرانی عیراق رادەگەێنرێت

عێراق 13/08/2018


پەرلەمانتار سەلام مالكی ئەندامی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند پاش پشوەكانی جەژنی قوربانی پیرۆز ناوی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرا دەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دانوستانی نێوان لیستەكان خەریكە دێتە بەرهەم سەبارەت بە پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆن .
روونیشیكردەوە ئەو فراكسیۆنە لە هەوڵدایە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتیمانی سیاسی كە هەموو پێكهاتە عیراقییەكان لە خۆ بگرێت.
باسی لەوەشكرد دانیشتنی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و راگەیاندنی ناوی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پاش پشوەكانی جەژن راستەوخۆ ئاشكرادەكرێن.
لای خۆشیەوە صفا غانم ئەندامی ئەنجومەنی نۆێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی وەتەنیە رایگەیاند لەسەر ئاستێكی باڵا لەیەكگەیشتنی باش هەیە لە نێوان فراكسیۆنی سائیرون و فەتح و وەتەنیەو حیكمە .
لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی عیراقیشەوە غانم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد سەرباری لەیەك نزیكبونەوەی نێوان ئەو لیستانە بەڵام تا ئێستا رێككەوتن لە نیوان ئەو لایەنەنانەدا نەكراوە 
باسی لەوەشكرد سەرجەم لایەنەكان قۆناغی داهاتووی عیراق بە قۆناغێكی خراپ دەبینن و پێویستە عیراق لەو قۆناغە دەرباز بكرێت كە ئەوەش تەنها بە رێككەوتنی نێوان لایەنەكان دێتە دی
هەر لەوباریەوە یاسین بەكری سەركردە لە فراكسیۆنی نەسر رایگەیاند فراكسیۆنی نەسر لەیەكگەیشتنی گرنگی هەیە لەگەڵ ژمارەیەك لە لیستەكان ، نەسر تەنها لیستە كە تەنها كاندیدی خۆی بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق راگەیاندوە.
بەكری وتیشی سەرجەم لایەنەكان لە جووڵەیەكی خێرادان بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی و پێكهێنانی حكومەت.
رەتیشیكردەوە ناكۆكی لەنێوان سەركردەكانی فراكسیۆنی نەسردا هاتبێتە ئاراوەو ئەو جۆرە هەواڵانە تەنها پرۆپاگەندن بەر لە راگەیاندنی ناوی سەرۆك وەزیران