بەهای دراوەكان... لیرەی توركی كەمێك بەرزبۆتەوە

ئابوری 13/08/2018


ئەگەرچی لەچەند رۆژی رابردودا بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی توركی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزی، بەڵام دوێنێ و ئەمڕۆ بەهای لیرەی تورکی كەمێك بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو تا رادەیەك بە جێگیری ماونەتەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای دراوەكانیش لە بازاڕەكانی كوردستان بەم شێوەی خوارەیەوە
100 دۆلار 121 هەزار و 250 دینارە.
100 یۆرۆ 138 هەزار دینارە.
100 پاوەن 154 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 12 هەزار 500 دینارە.
100 لیرەی توركی 24 هەزار دینارە