كێشەی قەشە ئەمریكییەكە، ئابوریی توركیا مایەپوچ دەكات

جیهان 13/08/2018


رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانیای بڵاویكردوەتەوە بەهۆی ناكۆكیەكانیەوە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، پێدەچێت رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا پەنا بۆ وڵاتێكی عەرەبی ببات .
رۆژنامەكە لە راپۆرتێكیدا كە دوێنی یەكشەممە 12-8 بڵاویكردوەتەوە ئەردۆگان بەهۆی ناكۆكیەكانی لەگەڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەسەر كێشەی قەشە ئەندرۆ برۆنسون پێدەچێت پەنا ببات بۆ وڵاتی قەتەر ، چونكە بەهۆی كێشەی قەشە ئەمریكیەكەوە كە لەتوركیا دەوست بەسەرە قەیرانێكی دیبلۆماسی كەوتوەتە نێوان توركیا و ئەمریكاوە و واشنتۆن چەند سزایەكی ئابوری بەسەر توركیادا سەپاند .
بەگۆێرەی رۆژنامەكە هەرچەندە لیرەی توركیا لەبەرامبەر دۆلار زۆر شكاوە ئەردۆگان سورە لەسەر هەڵۆێستی خۆی تا ئێستا بەڵام لە كۆتاییدا ملكەچی داواكاریەكانی ئەمریكا دەبێت و قەشە ئەندرۆ ئازاد دەكات چونكە ئابوری توركیا بەرگەی سزا ئابوریەكان ناگرێت و بەهۆی سزاكانەوە وەبەرهێنەرە بیانیەكان ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن.
رۆژنامە بەریتانیاكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەردۆگان پەنا دەباتە بەر هاوپەیمانی ستراتیژیەكەی لە ناوچەكەدا كە وڵاتی قەتەرە بەمەبەستی بەدەستهێناتنی پشتیوانی ئابوری بۆ ئەو قەیرانەی كەتێیكەوتوە .
 بەهۆی مەترسی وەبەرهێنەركان  بەهۆی قەیرانی نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە رۆژی یەكشەممە لیرەی توركی  نزمترین بەهای تۆماركرد لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی كە نرخی یەك دۆلار بەرامبەر بە 7.24 لیرە بوو كە بەنزمترین ئاست دادەنرێت لە ساڵی 2001 ەوە .