ڤیدیۆ: لیڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی هاتریک نازناوی جامی سوپەری بەخشییە بایرن میونشن

وەرزش 13/08/2018


رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی سەرکردایەتیی یانەی بایرن میونشنی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیا.
بایرن میونشن شەوی رابردوو 12ی ئاب، بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئینتراخت فرانکفۆرتی بردەوە و نازناوی جامی سوپەری بەدەستهێنا، کە ساڵانە لەنێوان پاڵەوانی خول و جامی وڵاتەکەدا بەڕێوەدەچێت.
لیڤاندۆڤسکی هاتریکی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی دیکەش کۆمان و ئەلکانتارا تۆماریان کرد.