یەکەم "ڤار" لە مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیادا بە زیانی بەرشەلۆنەوە شکایەوە

وەرزش 12/08/2018

بۆیەکەمجار لەمێژوودا، تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆیی "ڤار" لە تۆپی پێی ئیسپانیادا بەکارهێنرا، کە بەزیانی بەرشەلۆنە شکایەوە.
لەیاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای نێوان بەرشەلۆنە و سیڤیلیەدا، داوەری یارییەکە لە خولەکی 9دا بەهاوکاریی تەکنۆلۆژیای "ڤار" گۆڵێکی بۆ سیڤیلیە هەژمار کرد.
ئەگەرچی سەرەتا گۆڵەکەی پابلۆ سارابیا لەلایەن داوەری یارییەکەوە بە بیانووی "ئۆفساید" رەتکرایەوە، بەڵام بەهۆی تەکنۆلۆژیای ڤیدیۆییەوە گۆڵەکە هەژمارکرا و سیڤیلیە 1-0 پێش بەرشەلۆنە کەوت.

لەکۆتاییشدا بەرشەلۆنە نازناوەکەی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی توانی دوو گۆڵ لەرێگەی پیکێ و دێمبلییەوە تۆماربکات.