ڕۆمەن گاری بە گوللەیەک دوو نووسەری فەڕەنسی کوشت
ڕەخنەی چاو‌دێر
ڕۆمه‌ن گاری، زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان و ڕووداوه‌كانی ژیانی
خۆی به شێوه‌یه‌كی لێزانانه و به گونجاوی، له كتێبه‌كانیدا جێ ده‌كرده‌وه. له
كۆتایی ژیانیدا، چیرۆكێكی تری بۆ پاش مردنی ڕێك خست، كه بریتی بوو له یاددنوسێك
له پشت به‌رگی یه‌كێك له كتێبه‌كانییه‌وه، به ناونیشانی ״ژیان و مه‌رگی ئه‌میل
ئاژار״- دانپیانانێكه له‌و باره‌یه‌وه كه ئه‌و
ناچار بووه به واژۆی درۆینه‌ی ״ئه‌میل
ئاژار״ه‌وه وه‌ك
نووسه‌رێكی لاو خۆی بناسێنێت و له ساڵی 1957ـیشدا به‌و ناوه‌وه خه‌ڵاتی ״گۆنكور״ی وه‌ربگرێت. هه‌ڵبه‌ت
نۆزده ساڵ پێشتر، گاری، به ناوه‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت، كه‌واته
ئه‌و ڕۆژه‌ی گولله‌ی به خۆیه‌وه نا، به گولله‌یه‌ك دوو نووسه‌ری فه‌ڕه‌نسیی
كوشت.
دوو جار زه‌واجی كرد، جارێك له‌گه‌ڵ لیزلی بلانش-
نووسه‌ر و جارێكی تر له‌گه‌ڵ جین سیبێرگدا. ئه‌و توانی نیشانی بوێریی ״لژیۆن دونوور״ وه‌ربگرێت
و پاشان وه‌كوو دیپلۆماتێك له بولغارستان، پاریس، سویسرا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا
خزمه‌تی كرد.
ڕۆمه‌ن گاری، نووسه‌رێتیی خۆی به ناوی ״ناسنامه‌یی،״ واته
به״ڕۆمه‌ن كاسێتف״ه‌وه ده‌ست پێ كرد. سێ
به‌رهه‌م به‌م ناوه‌وه له‌و ماونه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه، ناوی ڕۆمه‌ن گاریی له‌به‌ر
شاكه‌سی ڕۆمانی ״ماڵئاوا
گاری كۆپه‌ر،״ بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. نێزیكه‌ی
سی كتێبی له ڕۆمان، كۆچیرۆك و شانۆنامه… به‌م ناوه‌وه به‌جێ هێشت. دوو ڕۆمانیش له ڕێی ناوه‌كانی ״فوسكۆ سینیباڵدی״ و ״شاتان بووگا״وه.
به‌ڵام ناوه هه‌ره دیاره‌كه‌ی بۆ كتێبه‌كانی، ئه‌میل ئاژاره.
له ساڵانی كاریی ڕۆمه‌ن گاریدا، كه به یه‌كه‌مین ڕۆمانی ״په‌روه‌رده‌ی ئه‌ورووپایی-
1945״ خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گران و به پێنجه‌مین به‌رهه‌میشی ״ڕه‌گه‌كانی ئاسمان-
1956״ خه‌ڵاتی گۆنكووری برده‌وه، ڕێك له‌و
كاته‌دا نووسه‌رێك به ستایلێكی جیاواز له‌و ده‌ركه‌وت، به ناوی ئاژار. ئه‌میل
ئاژاریش به دووه‌مین ڕۆمانی ״ژیان
له به‌رده‌ممان״ خه‌ڵاتی گۆنكووری پێ
به‌خشرا. هه‌ڵبه‌ت له ساڵێكدا كه یه‌كه‌مین ڕۆمانی ئاژار به ناوی ״نازنازی- 1974״ بڵاو
بووه‌وه؛ ڕۆمه‌ن گاری كتێبێكی بڵاو كرده‌وه به ناوی ״شه‌و ئارام ده‌بێت״- چاوپێكه‌وتنێكی
چیرۆكئامێز بوو له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌ندا. هاوكاتی ڕۆمانی ״ژیان لەگەڵ چەترەکەمدا״ی ئاژار، گاری یه‌ك له
باشترین كتێبه‌كانی بڵاو كرده‌وه، به ناوی ״لێره به دواوه بلیته‌كه‌تان
ناخوا.״ ساڵانی دواتریش هه‌ردوو ״نووسه‌ر״ه‌كه كتێبیان بڵاو
كرده‌وه. تا ڕۆمه‌ن گاری له 1980ـدا خۆی كوشت، به‌ڵام دوای خۆكوشتنه‌كه‌یشی كتێبێكی
چاپ بوو كه ژیانی خه‌یاڵی- ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌میل ئاژاری ده‌گێڕایه‌وه، كه هه‌ر خۆی
بوو.
ڕه‌خنه‌گران دوای كتێبه‌كه‌ی گاری، به‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنیان
بۆ كرد، كه گاری ویستوویه‌تی دیدگایه‌كی تری بۆ ئه‌ده‌بیات هه‌بێت و له ڕوویه‌كی
تره‌وه و جارێكی تر هه‌ر له‌ناو خۆیه‌وه ته‌ماشای ئه‌ده‌بیات بكاته‌وه و به جۆرێك
له جۆره‌كان ئه‌ده‌بیات ده‌ست پێ بكاته‌وه.
له ڕۆمانی ״لێره
به دواوه بلیته‌كه‌تان ناخوا״ ده‌په‌رژێته
سه‌ر بێتوانایی و چكبوونه‌كانی ژیانی جه‌سته‌یی و ئه‌و هه‌سته به خوێنه‌ر ده‌دات
كه ده‌بێت ئاڵاكه دابگرین و خۆمان ڕاده‌ستی سرووشت بكه‌ین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه
خۆیشی ته‌سلیمی پیری نه‌بوو و نه‌یویست ڕووبه‌ڕووی بێتواناییی پیریی ببێته‌وه و خۆی
كوشت. پاشان یادنووسێكی بچكۆله‌ی دۆزرایه‌وه، كه تێیدا نووسیبووی: ״زۆر خۆش تێپه‌ڕی.
سوپاس و خواحافیز.״
له هه‌وڵێكی ئه‌ده‌بییانه و ته‌نزكارانه‌دا، ڕه‌خنه‌گران
له قۆناغێكدا؛ ڕۆمان گارییان به دزی له ئه‌میل ئاژار تۆمه‌تبار كرد.
گاری له دیمانه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی ئه‌میل ئاژار ده‌ڵێت: ״نازنازییه‌كه‌یم حه‌ز
لێ بوو، به‌ڵام (ژیان لەگەڵ چەترەکەمدا)ـی ئەوم نه‌خوێندووه‌ته‌وه. پێم وایه
نووسه‌ره‌كه‌ی ناتوانێت تا درێژماوه خۆی له خه‌ڵكی بشارێته‌وه.״ كاتێك ئه‌میل ئاژار خه‌ڵاتی
گۆنكوور ده‌باته‌وه، گاری كوڕه‌مامه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ وه‌رگرتنی، كه״پۆل״ی ناوه. له 26ـی نۆڤه‌مبه‌ری
1975ـدا، له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: ״ڕاسته،
له‌وانه‌یه ڕۆمانه براوه‌كه‌ی گۆنكوور كاریگه‌ریی له كاره‌كانی منه‌وه وه‌رگرتبێت.
هه‌رچه‌ند زۆر نییه. به‌ڵێ. پۆل نووسراوه‌كانی منی خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌وه ڕوونه.״ هه‌ڵبه‌ت خودی ئه‌میل
ئاژاریش له كتێبی ״ناوی
خوازراو״دا
نووسیویه‌تی: ״كاتێك
ڕۆژنامه‌كان نووسییان ئه‌میل ئاژاری بوونی نییه و ساخته‌یه؛ ڕاستیان ده‌كرد. من
به توندوتیژییه‌كی ته‌واوه‌وه دروست كراوم، سوێند ده‌خۆم. منیان به وردی دروست
كردووه.״
كتێبی ״ژیان
و مه‌رگی ئه‌میل ئاژار״ پڕه
له‌و گوتانه‌ی مه‌یلی ڕۆمه‌ن گاری ده‌رده‌خه‌ن- بۆ درێژه‌دان به ژیان به قودره‌تی
گه‌نجێتییه‌وه: ״له‌وه‌ی
خۆم بم، ماندوو بووبووم.״ گاری
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ناتوانێت به‌رگه‌ی وێنه‌ی ڕۆمه‌ن گاری بگرێت، كه توند پێوه‌ی
نووساوه.
شتێكی تر كه ڕه‌خنه‌گران له به‌رهه‌مه‌كانی گاریدا
سه‌رنجیان داوه، مه‌یلی كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و بۆ بوون به‌وی دیكه ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌و خۆی له كتێبی ״ناوی
خوازراو״دا
نووسیویه‌تی: ״هه‌میشه
كه‌سێكی تر بووم.״ له
ڕۆمانی ״لیدی
ئاڵ״یشدا پیره‌ژنێكی
چێ كردووه، كه له پشت ناوه خوازراوه‌كه‌یه‌وه خۆی شاردووه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م
پیره‌ژنه سه‌ره‌نجام ناچار ده‌بێت ناوی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، هه‌مان
كارێك كه دواتر ڕۆمه‌ن گاری كردی.
ڕۆمه‌ن گاری، له به‌ناوبانگترین كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه‌كانی
جیهانیشی نووسیوه، كه كه ناوه‌ی برێتییه له: ״باڵنده‌كان ده‌چین له
پیرۆ ده‌مرن.״ له‌م
كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه‌دا ڕووبه‌ڕووی فه‌نتازیای چڕ و نوێ ڕۆمه‌ن گاری ده‌بینه‌وه؛ پیاوێك
كه ده‌چێته ژێرزه‌منینه‌كه‌یه‌وه و بڕیار ده‌دات تا جه‌نگ ته‌واو نه‌بێت ده‌رنه‌چێت،
به‌ڵام جه‌نگ هه‌رگیز ته‌واو نابێت. دیلێك كه پاش جه‌نگیش خزمه‌تی جه‌للاده‌كه‌ی
ده‌كات. جیهانگه‌ڕێك كه به ده‌وری دنیادا ده‌گه‌ڕێت و پۆستكارت بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌نێرێته‌وه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بیست ساڵ ده‌بێت شووی كردووه.
ڕۆمه‌ن گاری، یان هه‌مان ئه‌میل ئاژار و چه‌ندان ناوی
دیكه؛ نووسه‌ر، فیلمنامه‌نووس، ده‌رهێنه‌ر، فڕۆكه‌وان- له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مدا
و دیپلۆماتی فه‌ڕه‌نسی، 8ـی مه‌یی 1914 له دایك بوو، 2ـی دیسه‌مبه‌ری 1980، له
ته‌مه‌نی 66ـساڵیدا، پێش ئه‌وه‌ی پیری زه‌فه‌ری پێ ببات، به ده‌مانچه، خۆی كوشت
و ئینجا ژیانی ئه‌میل ئاژاری ده‌ست پێ كرد، كه له هه‌مان كاتدا كوشتبووی.