بە هاوكاری توركیا، سوپای سوریای ئازاد هێزێكی نوێ پێكدەهێنێت

جیهان 12/08/2018

 

چاودێر نیوز-ئاژانسەكان
سوپای سوریای ئازاد بە هاوكاری توركیا هێزێكی سەربازی نوێ دروست دەكات بۆ رووبەڕووبونەوەی هێزەكانی یەپەگە و هەروەها هێزەكانی رژێمی بەشار ئەسەد.
ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، سوپای سوریای ئازاد بەنیازە هێزێكی چەكداری نوێ دروستبكات لە ناوچەكانی باكووری رۆژئاوای سوریا بە ناوی "سوپای نیشتیمانی" بۆ رووبەڕووبونەوەی سوپای سوریای سەربە رژێمی ئەسەد و هێزە كوردییەكان لە ناوچەكان.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە ئامانج لە دروستكردنی ئەو هێزە و پاڵپشتیكردنی لەلایەن توركیاوە بریتیە لە كۆنترۆڵكردنەوەی چەند ناوچەیەكی ژێردەستی پەیەدە و رژێمی سوریا و دژایەتیكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە لەلایەن هێزەكانی یەپەگەوە سەركردایەتی دەكرێت.