ئامادەكاریی بۆ خەڵاتێكی نوێی ئۆسكار دەكرێت

رۆشنبیری 12/08/2018


چاودێر نیوز
خەڵاتی ئەكادیمیای ئەمریكی كە بە ئۆسكار ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان بە خەڵاتێكی گرنگ دەژمێردرێت. لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ خەڵاتێكی نوێ دەكرێت بۆ ئەم فلیمەی كە زۆرترین بینەری دەبێت،
دەستەی بەڕێوەبەرانی خەڵاتی ئۆسكار رایانگەیاندووە كە لە مەراسیمی داهاتوودا خەڵاتێك تەرخان دەكرێت بۆ ئەو فلیمەی كە زۆرترین بینەری دەبێت.
دواجار لە ساڵی 2001 دا بوو، كە ئۆسكار خەڵاتی باشترین فلیمی ئەنیمەیشنی داهێنا.
جێی باسە لەساڵی 1929 وە مەراسیمی خەڵاتی ئۆسكار رێكخراوەو لە مڕۆشدا بە بەناوبانگترین خەڵاتی سینەمایی دەژمێردرێت.