مورشیدی ئیخوان موسلمین سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا

جیهان 12/08/2018


چاودێر- ئاژانسەكان:
سەرچاوەكانی هەواڵ لە میسر بڵاویان كردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای تاوانەكانی میسر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر محەمەد بەدیع، مورشیدی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین و چوار كەسی دیكەی هەمان كۆمەڵەدا سەپاندوە.
دادگای تاوانەكانی میسر، رایگەیاندوە، كە سزاكەی محەمەد بەدیع، پەیوەندیی بە ئەنجامدانی توندوتیژیی هەیە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2013 كە بوەهۆی لەكارلادانی محەمەد مورسی، سەرۆكی ئەوكاتی میسر كە سەر بە كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بوو.
رۆژی 15ی تەمموزی ساڵی 2013 لایەنگرانی محەمەد مورسی و ئیخوان موسلمین، خۆپیشاندانیان دژی خۆپیشاندەرانی میسر ئەنجامدا كە بەهۆیەوە نزیكەی 5 خۆپیشاندەر لەلایەن لایەنگرانی محەمەد مورسییەوە كوژران و دەیانی دیكەش بریندار كران. لەدوای ئەو روداوەو دوای لەكارلادانی محەمەد مورسی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لەلایەن حكومەتی میسرەوە وەكو كۆمەڵەیەكی تیرۆریستی ناسێنرا.