سەرۆكایەتی توركیا: ئه‌مریكا مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی توركیای هه‌یه
جیهان 12/08/2018
چاو‌دێر نیوز-میدیاكان
ئیبراهیم کەڵن، وتەبێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا رایدەگەێنێت، ئه‌مریكا مه‌ترسی به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستدانی توركیای هاوپەیمانی هه‌یه.
لە وتارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا - ئه‌مریكا، ئیبراهیم کاڵن رایدەگەیەنێت: دابه‌زینی به‌های لیرە به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان سه‌یر ده‌كه‌ن و نوسیوویه‌تی "توركیا ئاماده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ختییه‌یه. له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته له‌ولاتری جه‌نگی به‌های دراوی بیانی به‌رامبه‌ر دراوی نیشتیمانییه. ئیداره‌ی تره‌مپ به‌هۆی پرسی له ماڵه‌وه زیندانیكردنی قه‌شه برونسۆن به تۆمه‌تی تیرۆر، بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر دوو وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی خسته ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا. هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ره‌تكرانه‌وه. نیازپاكی توركیا و دیدگای ئه‌و بۆ گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌لایه‌ن هه‌ڵوێستی ئایدۆلۆژیانه و هه‌ڵسوكه‌وتی دوور له تێگه‌یشتنی ئیداره‌ی تره‌مپ په‌راوێزخرا".
كەڵن جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، توركیا له‌باره‌ی نیگه‌رانیی ئه‌منییه‌وه مافی خۆیه‌تی له‌وه‌ی داوابكات له لایه‌ن هاوپه‌یمانی ناتۆوه گرنگیی پێبدرێت و نووسیوویەتی "به‌ڵام ئه‌مریكا هه‌م له‌سه‌رده‌می ئۆباما و هه‌میش لەسەردەمی تره‌مپ، گوێیان به نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی باڵی په‌كه‌كه له سووریا په‌یه‌ده/یه‌په‌گه نه‌دا. له‌باره‌ی پێكهاته‌ی گولەنییەکانەوە له ئه‌مریكا هه‌نگاوی نه‌نا. نه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، نه سیستەمی ئه‌مریكا ناتوانن شه‌رعییه‌ت بده‌ن به‌و سیاسه‌ته‌ی كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نن".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی له‌ده‌ستدانی توركیادایه و نووسیویه‌تی "رای گشتیی توركیا به گشتی دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكایه كه نیگه‌رانییه ره‌وا ئه‌منییه‌كانمان به‌هه‌ندوه‌رناگرێت. هه‌ڕه‌شه‌كردن، سزا خستنه‌سه‌ر و خۆسه‌پاندن به‌رامبه‌ر توركیا هیچ سوودێكی نابێت. به‌ڵام سووربوونی توركیا زیاتر ده‌كات و ئه‌مریكا هه‌م له‌لای توركیا و هه‌م له‌كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌نیاتر ده‌كات. حكومه‌تی تره‌مپ تاوەکو ئێستا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك، كه‌نه‌دا، چین، رووسیا، ناتۆ، ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه كردووه به‌تایبه‌ت به‌هۆی پرست ناوخۆییه‌وه. ئه‌م دۆخه زیان به پێگه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك دۆستێكی متمانه‌پێكراو ده‌گه‌یه‌نێت. تێگه‌یشتنی توركیاش له‌وه جیاواز نییه".