ڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید چۆن "بەبێ رۆناڵدۆ" لە میلانی بردەوە؟

وەرزش 12/08/2018


یانەی ریاڵ مەدرید نازناوی جامی دۆستانەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ئەی سی میلانی بردەوە.
کەریم بنزیمە و گاریس بەیڵ و بۆرخا گۆڵەکانی ریاڵ مەدریدیان تۆمارکرد و گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینیش خاوەنی تاکە گۆڵەکەی میلان بوو.
یانەی ریاڵ مەدرید ساڵانە یارییەکی دۆستانە لەساڵیادی کۆچی دوایی "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی سەرۆکی کۆچکردووی یانەکەدا رێکدەخات، ئەمە 28هەمین جارە یانەی شاهانە نازناوەکە دەباتەوە.