ڤیدیۆ: یەکەم گۆڵی ئینێستا لە یابان سەرسوڕهێنەرە

وەرزش 11/08/2018


ئەندرێس ئینێستای ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی یابان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تۆماردەکات.
ئینێستا، کە ئێستا بۆ یانەی ڤیسل کۆبی یاری دەکات، لە یاریی ئەمڕۆیاندا بەرامبەر ئیواتا لە خولەکی 15دا گۆڵێک تۆماردەکات بەهاوکاریی لوکاس پۆدۆلسکی ئەستێرەی پێشووی بایرن میونشن.
یانەکەی ئینێستا 2-1 یارییەکە دەبەنەوە و سەردەکەون بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولی یابان.