نرخى دۆلاری ئەمریكی و نەوت بەرزبونەوە

ئابوری 11/08/2018

چاودێر: تایبەت

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 11ی ئابی 2018، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوی ئەمریكی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی و 100 دۆلاری ئەمریكی بە 120 هەزار  و 900 دینار مامەڵە پێوەكراوە و نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهانیشدا بەرزبوەوە.

 
ئەمەش نرخی دراوەكانە لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان...........  

  100  دۆلاری ئەمریكی 120 هەزار و 900 دینار.
 100 یۆرۆ 138 هەزار و 500 دینار.
100  پاوەن 154  هەزار دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی 11 هەزار و 500 دینار.
100 لیرەی توركی 22 هەزار و 500 دینار.

هاوكات بەپێی بۆرسەی جیهانی بۆ ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 72 دۆلار و 97 سەنت بەرزبۆوە، لەكاتێكدا كۆتایی هەفتەی رابردوو بە 72 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.