كۆگایه‌كی تری چه‌ك ته‌قیه‌وه
عێراق 10/08/2018
چاودێرنیوز: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، كۆگایه‌كی تری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌یه‌كی كه‌ربه‌لا ته‌قیه‌وه.
ئاژانسه عیراقیه‌كان له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایانكردوه:" نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی ره‌زازه‌ی خۆرئاوای كه‌ربه‌لا كۆگایه‌كی تری چه‌ك و ته‌قه‌نی ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، جگه له‌له‌ناوچوونی ژماره‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌مه‌نی، هاوكات زیانی گیانیش هه‌یه.
چوار رۆژ پێش ئێستا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ڕێگه‌ی كه‌ربه‌لا – به‌غدا كه سه‌ربه‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوو، ته‌قیبوه‌وه.