چاودێرنیوز: كچی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی هیندستانی" شاروخان" بۆ یه‌كه‌مجار به‌نمایشكردنی جوانیه‌كه‌ی، خۆی ده‌خزێنێته نێو دنیای هونه‌رو ناوبانگیه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین پێگه‌ی راگه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی Vogue India وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ ناوی ده‌بات. سوهانا" شاروخان، ته‌مه‌نی 18 ساڵانه‌و یه‌كه‌م به‌شه وێنه‌ی خۆی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وپێگه‌و رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی هیندستان بڵاوكردوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌كان باسیان له‌وه‌كردوه، سوهانا، پشتیوانیه‌كی به‌هێزی له‌باوكیه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه‌و پێده‌چێت ئه‌ویش ناوبانگی گه‌وره له‌سینه‌مای هێندستان بۆخۆی دروست بكات.