عه‌بادی دژی ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه؟!
چاودێرنیوز: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا قۆناغی یه‌كه‌می سزا نوێیه‌كانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندو خستیه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌ئێستادا ته‌واوی چاوه‌كان له‌سه‌ر عێراقه كه هه‌ڵوێستی له‌و باره‌یه‌وه چۆن ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه هاوسنورن و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی ئابوری و سیاسی له‌نێواندا هه‌یه.
هه‌یسه‌م خه‌زعه‌لی چاودێری سیاسی، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پابه‌ند بێت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویه‌تی ئه‌وه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری وڵات".
ده‌شڵێت:" عێراق و ئێران ساڵانه نزیكه‌ی 10 ملیار دۆلار بازرگانیان له‌نێواندایه، چه‌ندین خاڵی سنوری هه‌یه، جگه له‌داهاته ره‌سمیه‌كان، به‌هه‌زاران كرێكار‌و بازرگان و هاووڵاتی سودی لێوه‌رده‌گرن، دواتر كێ ئه‌وانه پڕده‌كاته‌وه؟".
هه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی سزاكان، سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌قورسی زانی عیراق پابه‌ند بێت به‌و سزایانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عیراق و ئێران چه‌ندین رووكاری گرنگی هه‌یه كه په‌یوه‌سته به‌هاووڵاتیانه‌وه.
له‌ئێستادا ته‌واوی چاوه‌كان له‌سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه، كه ئایا ئه‌و كاره ده‌كات و پابه‌ند ده‌بێت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و سزایانه؟، هه‌ندێك پێیانوایه بۆمانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی و پشتیوانی كردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌و كاره ده‌كات.