عێراق

نه‌یتوانی كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، ساخته‌كاریه‌كانی ئاشكرابوون

10/08/2018


چاودێرنیوز: محه‌مه‌د كه‌ربولی سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ئه‌نبار ناسنامه‌مانه‌، دوای به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، به‌هۆی ئاشكرابوونی ساخته‌كاریه‌كانی كورسی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدا.

كه‌ربولی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌نگی چوونه‌ په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام دواتر دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌وبنكه‌و سندوقانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر بوو، كورسیه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیش، كه‌له‌سه‌ر ئاستی به‌غدا خۆی هه‌ڵبژاردبوو، نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.