چاودێرنیوز: دوای نزیكه‌ی 20 رۆژ له‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و بنكه‌و سندوقانه‌ی كه سكاڵایان له‌سه‌ربووه، ئه‌مشه‌و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كانی راگه‌یاند. به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی راگه‌یه‌ندراوه، ته‌واوی پارێزگاكان وه‌ك خۆی بووه‌و هیچ گۆڕانكاریه‌ك رووینه‌داوه، ته‌نها به‌غدا نه‌بێت كه به‌ڕێژه‌ی 99% وه‌ك خۆی بووه. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كه‌ربولی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حزبه سیاسیه‌كانی عیراق كه ئومێدیان به‌به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بوو، شكستیان هێناو نه‌بوونه خاوه‌ن كورسی په‌رله‌مانی.