حه‌شدی شه‌عبی له‌شه‌نگال نه‌كشاوه‌ته‌وه؟!
چاودێرنیوز: دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌شه‌نگال كشابێتنه‌وه، به‌رپرسێكی یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه به‌فیتنه ناو ده‌بات.
خه‌یاس سورچی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، به چاودێرنیوز"ی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای شه‌نگال كشابێته‌وه دووره له‌ڕاستیه‌وه.
وتیشی: به‌داخه‌وه لایه‌ن هه‌یه ده‌یه‌وێت به‌وشێوه‌یه فیتنه‌و ئاژاوه له‌نێوان یه‌كێتیی و ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دروست بكات له‌و ناوچه‌یه.
رونیشكرده‌وه: قسه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌شد كردوه، كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكرێت بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و هاووڵاتیان بۆ پاراستنی گیانیان له هێرشی تیرۆرستی داعش.