هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌په‌گه‌ ده‌چێته‌ عه‌فرین

کوردستان 09/08/2018

چاوێرنیوز: یه‌په‌گه‌ بۆ زیادكردنی چالاكیه‌كانی هێزه‌كانی له‌ناو عه‌فرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری زیاتر ده‌كات. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، له‌رۆژئاوای كوردستان، به‌ چاودێرنیوز"ی راگه‌یاند: یه‌په‌گه‌ له‌ ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌، له‌به‌رامبه‌ر سوپای توركیاو چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانی به‌ناوئۆپۆزسیۆن، هێزه‌كانی له‌ناو عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری زیاتر ده‌كات.

وتیشی: له‌ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری به‌ناو ئۆپۆزسیۆن كوژراون و چالاكیه‌ سه‌ربازیه‌كانی یه‌په‌گه‌ زیاتربوون.
رونیشكرده‌وه‌: تیمێكی قه‌ناس به‌ده‌ستی شه‌ڕڤانان له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو كه‌سی دیاری گروپه‌ به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سه‌ربه‌توركیایان له‌ ناوچه‌ی جندرێس كوشتووه‌.