ناڤاس: جێهێشتنی ریاڵ مەدرید واتا مردن

وەرزش 09/08/2018


وەك ئاماژەیەكی روون بۆ پلانەكانی لە داهاتووداو كارتێنەكردنی گرێبەستەكەی (تیبۆ كۆرتوا)، كەیلۆر ناڤاس-ی گۆڵپارێزی ریاڵ مەدرید ئاشكرای دەكات كە ئەو نایەوێت ریزی یانەی شاهانە جێبهێڵێت، رونیشی دەكاتەوە كە جێهێشتنی سانتیاگۆ بێرنابیۆ واتا مردن.
لێدوانەكانی ناڤاس چەند كاتژمێرێك پاش راگەیاندنی رێكەوتنی یانەی شاهانە دێت لەگەڵ یانەی چێڵسی-دا، بۆ گواستنەوەی كۆرتوای بەلجیكی.
ناڤاس  بۆ رادیۆی (ئۆندا سێرۆ) دەشڵێت: (من دەمەوێت بەزیندویی بمێنمەوە) نیازی خۆشی ئاشكرادەكات بەوەی دەجەنگێت لەپێناو مانەوەی لە یانە شاهانەكە، ئەگەر هەرچییەك رووبدات.
پاش ئەو ئاستە باشەی لە مۆندیالی 2014 دا پێشكەشی كرد، ریاڵ مەدرید بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیڤانتی-دا واژۆكرد بۆ گواستنەوەی ناڤاس بۆ ریزەكانی.
ناڤاس تا ئێستا 141 یاری بۆ یانە شاهانەكە ئەنجامداوەو 3 جار خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو یەكجار خولی ئیسپانیا و 4 جار جامی جیهانی یانەكان‌و 3 جار جامی سوپەری ئەوروپی جارێك جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ یانە شاهانەكە دەستەبەركردووە.

.