رۆشنبیری

بەشی چوارەمی درامای شەهرزاد بەرهەمدەهێنرێت؟

09/08/2018


حەسەن فەتحی دەرهێنەری درامای شەهرزاد، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام، بەڵێنی ئەوەی داوە كە بەشی چوارەمی زنجیرەدرامای شەهرزاد بەردەوامی دەبێت.
لە كۆتایی بەشی سێیەمی دراماكەدا، قوباد (شەهاب حسێنی) كە رۆڵێكی سەرەكی لە دراماكەدا هەیە بە گوللە دەپێكرێت و بینەران پێیانوایە ناوبراو دەمرێت و رۆڵی لە دراماكەدا كۆتایی دێت، بەڵام حەسەن فەتحی لە پۆستەكەی ئینیستاگرامیدا رایگەیاندوە، كە قوباد و شەهرزاد و فەرهاد بە رۆڵی نوێوە لە بەشی چوارەمی دراماكە بەشدار دەبن.
زنجیرە درامای شەهرزاد، درامایەكی مێژویی عاشقانەیەو بینەرێكی زۆری لە ئێران و كوردستاندا بۆ خۆی كۆكردۆتەوە. لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا سێ بەشی دراماكە پەخشكراو هاوكات كەناڵی ئاسمانیی كوردساتیش ئەم درامایەی بە دۆبلاژكراوی پەخشكرد، كە لەلایەن شانۆكارو وەرگێڕ پێشڕەو حسێن لە فارسییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی.