بیست ملیۆن دۆلار پاداشتی سەری ئەم دوو داواكراوەیە

جیهان 09/08/2018


ئاژانسەكان – بابان:
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبری  زانیاری پێدان لەسەر دوو سەركردەی رێكخراوی ئەلقاعیدە، بۆ هەریەكەیان بڕی 10 ملیۆن دۆلاری داناوە.
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوبراو بڵاویكردۆتەوە، 10 ملیۆن دۆلار تەرخان كراوە بۆ هەر كەسێك زانیاری لەسەر (عبداللە أحمد عبدالله)، یان (سەیف العدل) بداتە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا.

 


رونیشكراوەتەوە، پێدانی ئەو بڕە پارەیە بەمەرجێكە زانیارییەكان ببنەهۆی دەستگیركردنیان و بە دادگاییكردنیان.
لە بەیاننامەكەشدا هاتووە: لە ساڵی 2000دا بۆ هەرچ  زانیاری بەخشینێك لەسەر هەر یەكێك لەو داواكراوانە، بڕی 5 ملیۆن دۆلار وەك پاداشت دیاریكرابو، بەڵام ئێستا بۆ دوو هێندەی ئەو بڕە پارەیە زیادكراوە.