نووسەران لە نێوان کاری ڕۆژنامەوانی و ڕۆماننووسیندا
ڕەخنەی
چاو‌دێر
هه‌مینگوای
به‌هۆی ده‌ردی پێكدژی و پێچه‌وانه‌ی نێوان سروشتی كاری ڕۆژنامه‌نووسی و نووسینی ڕۆمان
ده‌ستبه‌رداری كاری ڕۆژنامه‌نووسی بوو له ڕۆژنامه‌ی (تۆرێنتۆ ستار).
هه‌مینگوای
پێی وابوو به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی ڕۆژنامه‌كه ڕێزی به‌هره‌ی ئه‌ده‌بیی ئه‌وی نه‌گرتووه
و خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وای پێ باشتر بوو هه‌واڵنێره
گه‌نجه‌كان ڕاسپێرێ بۆ به‌دواداچوونی هه‌واڵی وه‌ك ئاهه‌نگی موزیك و ئه‌و چالاكیانه‌ی
كه هه‌ندێ ڕێكخراو ڕێكیان ده‌خست بۆ گه‌شت و سه‌یران و پیاده‌ڕه‌وی له سروشت و پێده‌شته‌كاندا.
به‌و پێیه‌ی هه‌مینگوای ناودارترین ئه‌دیبی جیهانی بوو كه وه‌كو ڕۆژنامه‌نووس له
ڕۆژنامه‌دا كاری كردووه، بۆیه وته و كۆمێنته‌كانی له باره‌ی لایه‌نه خراپ و
لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌وه‌ی ئه‌دیبێك له ڕۆژنامه‌دا كار بكات، بوون به كه‌له‌پوورێكی
گرنگ. هه‌مینگوای له باره‌ی كاریگه‌ریی كاری ڕۆژانه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی له‌سه‌ر ژیانی
پیشه‌یی و به‌رهه‌می داهێنانی ئه‌دیبدا، ده‌ڵێ: "كاركردن له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌دا
ئه‌دیبی گه‌نج ئازار نادات، بگره هاوكاریی
ده‌كات له‌وه‌ی له چ كاتێكی گونجاو‌دا ده‌ست له‌و كاره بكێشێته‌وه، كاری ڕۆژنامه‌وانی
پێچه‌وانه‌ی نووسینی داهێنه‌رانه‌یه، چونكه كاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌دیب به‌كاردێنێ
و وزه‌كه‌ی به‌فیڕۆ ده‌دا، به شێوه‌یه‌ك ئه‌دیب له نووسین په‌ك ده‌خات"، هه‌روه‌ها
له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێ: (هه‌رگیز له ژیانمدا وا سه‌رنجی كاری ڕۆژنامه‌وانیم
نه‌داوه كه هیچ بایه‌خێكی هه‌بێ له نووسینی داهێنه‌رانه‌مدا. كاری ڕۆژنامه‌وانی
ته‌نها ڕێگه‌یه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان.)
ڕاستیه‌كه‌ی
هه‌مینگوای ته‌نها نموونه‌یه‌كه له كۆی ئه‌و كه‌ڵه ئه‌دیبانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌دا
كاریان كردووه و قسه‌ی دڵی خۆیان له باره‌ی لایه‌نی خراپی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌ربڕیوه
كه ده‌شێ كار بكاته سه‌ر ژیانی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌دیب. ده‌كرێ لێره‌دا ئاماژه به
حه‌قیقه‌تێك بكه‌ین كه زۆرینه‌ی ئه‌دیبه‌كان ڕۆماننووس بوون، هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی
لێڵ له‌نێوان ڕه‌وتی كاری ڕۆژنامه‌وانی و سروشتی به‌هره‌ی ڕۆماننووسی هه‌یه. ئه‌گه‌ر
زانیارییه‌كی ته‌واومان له‌م باره‌وه هه‌بێ وامان لێ ده‌كات وێنه‌ی ڕۆماننووسێكی
هاوچه‌رخ له ژووری هه‌واڵنووسی ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌دا بكێشین. ئه‌و وێنه‌یه ڕووخساری
نووسه‌رێكی نیگه‌ران و په‌رێشانمان پیشان ده‌دا كه له كاره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی
قایل نییه. جا ئه‌گه‌ر كاری ڕۆژنامه‌وانی بۆ ئه‌دیب ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌كی كاتیی
بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان تا پڕۆژه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی دێته دی، ئه‌وه زۆر
ئاساییه بۆچوون و قسه‌ی دڵیان له باره‌ی بارقوورسیی كاری ڕۆژنامه‌وانی له‌و په‌ڕی
ڕاده‌ی خۆیدا بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌دیبی ڕۆژنامه‌نووس هه‌ر له پێشتره‌وه
ده‌زانێ كه كاری ڕۆژنامه‌وانی به شێوه‌یه‌كی كاتیی و بۆ پێویستییه‌كانی ژیان
پراكتیزه ده‌كات.
شایانی
باسه چه‌ندین توێژینه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌دیب و ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی
ئه‌نجام دراون كه هه‌میشه دڵپه‌سه‌ند نییه و به قۆناغی وادا تێپه‌ڕ ده‌بێ كه
ئه‌دیبی ڕۆژنامه‌نووس به ده‌ست چه‌وساندنه‌وه و هه‌لومه‌رجی خراپی كار له لایه‌ن
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌وه ده‌ناڵێنێ. بۆ نموونه له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی نۆزده وه‌كو
(تید سمس)یش له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا له باره‌ی مێژووی كاری ئه‌دیبان له ڕۆژنامه‌دا
باسی كردووه، ئه‌دیبه‌كانی ئه‌و چه‌رخه به‌ده‌ست چه‌ندین جۆری مامه‌ڵه‌ی خراپه‌وه
ناڵاندوویانه كه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه. ئه‌و
ڕۆژنامانه پێشمه‌رجیان بۆ ئه‌دیبه ڕۆژنامه‌نووسه‌كان داناوه له‌مه‌ڕ جۆری كاری
داواكراو. هه‌میشه داوا له ئه‌دیب كراوه بابه‌تی سكانداڵی ئاماده بكا و یاسای
پیشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه نه‌ك ئه‌خلاقی، وێڕای قۆستنه‌وه‌ی پێویستییه ماددییه‌كانی
به پێدانی كرێیه‌كی كه‌م له به‌رامبه‌ر ئه‌و شته‌ی له ڕۆژنامه‌دا ده‌ینووسن. له
نێو ئه‌و هه‌لومه‌رجه كوشنده‌یه‌شدا به‌شێك له گرنگترین ئه‌دیبه ئه‌مریكاییه‌كانی
وه‌ك (مارك توین، پێرت هارت، ویلیه‌م دین،
ستیڤن كرین، ڕیچارد هاركلینگ دیڤیس، تیۆدۆر دریسیر، فرانك نوریس، ئه‌مبرۆس پێرس،
جاك له‌نده‌ن، جێمس برانش كابل، كینگ لارندر و ئایدنا فۆربێر) كاریان له ڕۆژنامه‌دا
كردووه. هه‌موو ئه‌و ئه‌دیبانه و زۆرێكی دیكه‌یان له ئه‌وروپا به‌هۆی سه‌ختی مه‌رجه‌كانه‌وه
ناڵاندوویانه و ئه‌و مه‌رجانه‌ش كاری خراپییان كردووته سه‌ر نووسینی ئه‌ده‌بییان.
هه‌ندێكیان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه كاری ڕۆژانه به مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی ڕۆژنامه‌كه
به‌ربه‌ستی له‌نێوان ئه‌دیب و حه‌قیقه‌تی جیهان داناوه. زۆرجار به تایبه‌ت له
ئه‌دیب و ڕۆماننووسه‌كان ده‌بیستین كه كاری ڕۆژنامه‌وانی له ژێر مه‌رجی پیشه‌یی
نه‌گونجاودا وێنه‌یه‌كی ساخته‌یان له باره‌ی جیهانه‌وه پێده‌دا.