ئایا ڕۆمان دەمرێت؟
ڕەخنەی
چاو‌دێر
ئه‌ده‌بیاتی
گێڕانه‌وه‌یش وه‌ك كه‌نارییه بچكۆله و ده‌نگخۆشه‌كان له به‌رامبه‌ر چاوه‌كانماندا
خه‌ریكن گیان ده‌ده‌ن، كه‌واته بۆچی ده‌بێت بیر له نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان
بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، ویلیا‌م شێڵف- ڕه‌خنه‌گری گاردییەن، له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه وه‌ڵامی بداته‌وه.
شێڵف، له سه‌ره‌تای
ئه‌م یادداشته‌دا، هه‌ر نووسه‌رێك به كرێكاری كان ده‌چوێنێت، كه منداڵه‌كانی، وه‌ك
كه‌نارییه‌كانی ئه‌و وان. كرێكاره‌كانی كان، له فه‌زای تاریك و كه‌مهه‌وای ژێرزه‌میندا،
بۆ ڕزگاربوون له گازه مه‌ترسیداره‌كان، له قووڵاییی زه‌ویدا كه‌ڵك له كه‌ناریی
بچكۆله وه‌رده‌گرن و وه‌كوو پێشمه‌رگ به كاری ده‌هێنن. كاتێك كه‌نارییه‌كانتان
له هه‌وای ئازاد‌دا درێژه به ڕێیه‌كه بده‌ن، ئێوه‌یش هیوادار ده‌بن، به‌ڵام
كاتێك كه‌نارییه‌كانتان به گاز بمرن، دڵنیا ده‌بنه‌وه هه‌وایه‌ك بوونی نه‌ماوه.
به پێی
بۆچوونی ئه‌و، ڕۆماننووسه مه‌زنه‌كان له ساڵانی ڕابردوودا ته‌قریبه‌ن هه‌موو
شتێكیان گوتووه و ئه‌وه‌ی شایه‌ن به نووسین بێت نووسیویانه. ڕۆمان له سه‌ده‌ی
ڕابردوودا وه‌ك هونه‌رێك جێیه‌كی فراوانی بۆ خۆی برد و تێكڕای هونه‌رمه‌نده‌كان
داهێنانی خۆیان تێدا به ئه‌نجام گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێ ده‌چێت هه‌موان كه‌نارییه‌كانی
خۆیان به مردوو ئه‌ژمار بكه‌ن و جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌م، نایانه‌وێت كاتی خۆیان
سه‌رفی ئه‌م بواره بكه‌ن.
ئه‌م ڕۆژانه
هێنده له وشه‌كانی وه‌ك تیرۆریزم، گۆڕانی ئاووهه‌وا و وزه پڕ بووین، كه ئیتر
بیر له ئه‌فسانه و ئۆدیسه و چی و چی ناكه‌ینه‌وه، نه‌خاسمه بمانه‌وێت له
باره‌یانه‌وه چیرۆك بنووسین. باشتره ددان به‌م ڕاستییه‌دا بنێین، به پێچه‌وانه‌ی
سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، كه كه‌سانێكی وه‌ك ئێرنست هه‌منگوه‌ی، فیتس جێڕاڵد، جه‌ی.
دی. سالنجه‌ر و ڕایمۆند كارڤه‌ر، پیشه‌ی سه‌ره‌كییان نووسین بوو، ئه‌م ڕۆژانه
زۆربه‌ی نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانیش وه‌ك سه‌رگه‌رمییه‌ك، یان وه‌ك پیشه‌ی دووه‌م
ته‌ماشای نووسین ده‌كه‌ن و له‌م حاڵوڕۆژه‌دا چۆن ده‌كرێت نیگه‌رانی كه‌نارییه
بچكۆله و ڕه‌نگزه‌رده‌كان نه‌بین. ئه‌وه ڕاستییه كه زۆربه‌ی ڕۆمانه باشه‌كان
كاتێك نووسران، كه نووسه‌رێتی پیشه‌ی یه‌كه‌م بوو.
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی، كه نه‌وه‌ی
ئه‌وانیش ڕوو له تیاچوونه، بۆچوونه‌كانی خۆیان به پێی نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه
ده‌نووسن، كه نووسین پیشه‌ی یه‌كه‌میانه، له‌ولایشه‌وه له داخرانی كتێبفرۆشییه‌كان،
كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كان و سنوورداریی چاپی كتێبه‌كان ده‌دوێن، هه‌روه‌تر ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن، تێكڕای كه‌مپینه‌كانی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تییه‌كان له
هاندانی خه‌ڵكیدا بۆ خوێندنه‌وه، سوودی نه‌بووه. ڕۆژانه كتێبی خۆڕایی ده‌درێت
به منداڵان و خه‌ڵكی بۆ كتێبخوێندنه‌وه بانگهێشت ده‌كرێن، به‌ڵام وا پێ ده‌چێت هیچ
كه‌ڵكێكی نه‌بووبێت.
ویلیا‌م شێلف،
له درێژه‌ی یادداشته‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات: "ئێمه هیچ له‌و باره‌یه‌وه
نازانین كه‌ی و چۆن و له كوێ مه‌یلی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ كتێب و ڕۆمان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له په‌نجاكاندا نووسه‌رانێكی وه‌ك مه‌ك لۆهان ده‌ركه‌وتن،
كه له باره‌ی داهاتووه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و ده‌یانگوت نووسین و خوێندنه‌وه بۆ
ڕسته‌گه‌لی كورت و خێرا؛ كورت ده‌بنه‌وه. ئه‌مڕۆ به له‌به‌رچاوگرتنی گوندی
جیهانی و نووسراوه تویتییه‌كان، ده‌بینین ئه‌مه پێشه‌كییه‌كه بۆ ڕۆمانی
داهاتوو." شێڵف جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باسی كه‌ناری و منداڵانه‌كان و
ئاماژه به ده‌كات، منداڵه‌كانی ئێمه وه‌كوو كه‌نارییه زیندووه‌كان وان، به‌ڵام
ناتوانن له هه‌وای ڕابردوودا بژین و پێویستیان به فه‌زایه‌كی تازه هه‌یه. به‌ر له‌وه‌ی
بۆ كه‌شفی هه‌وای كانه‌كان كه‌نارییه‌كان بخه‌ینه پێش خۆمان، باشتره خۆیشمان
قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین و ئه‌وان نه‌كه‌ین به قوربانی.
له وه‌ڵامی قسه‌كانی ویلیا‌م شێڵفدا و
ئه‌مجاره‌یان له ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نیجلێس تامیزـه‌وه، ده‌یڤد یوولین به ناوی
"ڕۆمان نامرێت"ـه‌وه یادداشتێكی- له 5ـی ئه‌م مانگه‌دا- بڵاو كردووه‌ته‌وه،
كه تێیدا هاتووه: "ئه‌م جۆره بۆچوونانه له باره‌ی كتێبه‌وه بۆچوونی ده‌سته‌دوون
و به قه‌ولی خودی شێڵف ڕۆمان وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیی
كولتووره‌كانه." یوولین پێی وایه گه‌نجه‌كانی نه‌وه‌ی ئێمه‌یش مه‌یلێكی باشیان
بۆ ڕۆمان هه‌یه.
ئه‌و، نه‌ك هه‌ر دژی بۆچوونه‌كانی شێڵف
ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵكوو به‌رپه‌رچی بۆچوونه‌كانی مییه‌رلی سیلكافیش ده‌داته‌وه،
كه له گۆڤاری نیۆ یۆرك تامیزدا یادداشتێكی به ناوی "كاتێك كتێب ده‌بێته
دیكۆر"ـه‌وه نووسیبوو. له‌و یادداشته‌دا، مییه‌رلی وا باس له كتێب ده‌كات
بووه به هۆیه‌كی دیكۆراسیۆنی ناوه‌وه، كه كتێب به پێی ئه‌ندازه و قه‌باره له
لایه‌ن كڕیاره‌كانییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. واتا كتێبه‌كان به پێی گونجانیان له
ماڵه‌وه و كتێبخانه‌كاندا ده‌كڕدرێن. یوولین پێی وایه ده‌كرێت ئه‌مه نه‌ختێك له
ڕاستییه‌وه نزیك بێت، به‌ڵام ئه‌م بیركرنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه و به‌م بابه‌ته لاوازانه‌وه
ناكرێت ئه‌گه‌ری مه‌رگی ڕۆمان ڕابگه‌یه‌نێن.
نووسه‌ره‌كه‌ی
لۆس ئه‌نجیلێس تایمز، بۆ وه‌ڵامدانه‌وی زیاتر، ئاماژه به ڕاپۆرتێكی ئه‌م دوایییانه‌ی
یوونیسكۆ ده‌دات، كه به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به بۆنه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه،
ڕۆژانه ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێبی دیجیتاڵی داده‌گرن، زیاتر له‌و كاته ده‌خوێننه‌وه،
كه كتێبی چاپییان ده‌خوێنده‌وه.