سەركردەیەكی دەستگیركراوی داعش، چەندین نهێنی ئاشكرا دەكات

عێراق 08/08/2018


ئا: رەمەزان شێخانی
 سەركردەیەكی بەرەگەز مەغریبی داعش لەكاتی دادگاییكردنیدا لەبەردەم دادگای تێهەڵچونەوەی رەسافە ئاشكرای كردوە داعش هەوڵی دەدا چەكی كیمیاوی لە كوریای باكوور دەستدەكەوێت.
باسی لەوەشكردوە یەكێك لە شێخەكانی قەتەر مانگانە بڕی یەك ملیۆن دۆلاری پێشكەش بە بەرەی نوسرە دەكرد و زۆربەی چەكدارە بریندارەكانی لەنەخۆشخانەكانی توركیا چارەسەریان بۆ دەكرا.
ئەو سەركردەیە ناوی عیسام هەنا و بە ئەبو منسوری مەغریبی ناسراوە، ناوبراو ئەندازیارە و تەمەنی 35 ساڵە و پێشتر خەڵكی شاری ریبات بوە لە مەغریب پێش ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بكات بازرگانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان بوە و بەهۆی ئەوەی ئەندازیار بوەو زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیسپانی زانیوە لەنێو ریزەكانی داعش دا رۆڵی گرنكی پێدراوە.
داعش و هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی چەكی كیمیاوی لە كۆریا
سەركردەكە دەستگیركراوەكەی داعش ئاشكرای كردوە ئۆفیسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی داعش هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی جۆراجۆری داوە لە كوریای باكوور بە چەكی كیمیاویشەوە، بۆ ئەوە مەبەستەش وەفدێكی داعش كە ئەبو محەمەد ئەلعەدنانی بەرپرسی دانوستانەكان و وتەبێژی رەسمی رێكخراوی داعش بوە و بەسەرۆكایەتی ئەحمەد ئەلعیراقی سەردانی كۆریایی باكوریان كردوە بەڵام سەركەوتوو نەبون و سەردانەكەیان بێ ئاكام بوە 
چۆنیەتی پەیوەندی كردنی بەداعشەوە
ئەو سەركردەیە  دەڵێت لە ساڵی 2012 كە ئەو كات تەمەنم 29 ساڵ بوو كاتێك لە رێگەی تۆرە كۆمەڵایەتیەكان  و فەیس بووك و بەرنامەی پاڵتاگەوە هەواڵ و چالاكیەكانی داعشم دەبینی پاشان هەر یەك لە عامر میسری و رەشید میسریم ناسی و ئەوان قایلیان كردم كەپەیوەندی بە داعشەوە بكەم و بەرەو سوریا بەرێبكەوم بەمەبەستی بەشداری كردن لە كاری جیهاد كرندا.
پاش چەندین گفتوگۆكردن لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2013 رەشید میسری گەشتی توركیای بۆ رێكخستم و تا لەوێوە بگەم بە سوریا لەگەڵ كۆمەڵێك لەو كەسانەی ئەو دەیانی گواستەوە بۆ سوریا كە زۆربەیان تورك بوون.پاشان گەیشتینە سوریا و لەلایەن ئەبو بەرائی شیمالی پێشوازی كراین لە میوانخانەكانی شارۆچكەی سلوك كە داعش بە ویلایەتی رەقە ناوی دەبات نیشتەجێكرام.
روونیشیكردوەتەوە ئەبو بەرائی شیمالی بەرپرسی پێشوازی كردن بو لەو كەسانەی لەهەموو وڵاتانی جیهانەوە پەیوەندیان بە داعشەوە دەكرد و لە سنوری توركیاوە دەگەیشتنە سوریا و میوانخانەكەش لەلایەن كەسێكەوە بەناوی ئەبو بەسیر سعودیەوە سەرپەرشتی دەكرا.
ئەو سەركردە دەستگیراوەی داعش، ئاشكراشی كردوە لە ناوەراستی ساڵی 2014 هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی خەڵكی سوریادا كردوە وپاش تێپەربوونی مانگێك بەسەر هاوسەرگیریەكەدا و دوای ئەوەی داعش توانی چەند شارێكی عیراق كۆنترۆڵ بكات كۆمەڵێكی زۆر ژنی ئێزدی و توركمان و شیعەو مەسیحی وەك سەبایا دەستگیركران لەلایەن ئەبو ئەحمەدی عیراقیەوە ژنێكی بەدیاری پێشكەش كردم و لەبەر ئەوەی تازە هاوسەرگیرم كردبوو ئەو ژنەم فرۆشتەوە.
پەیوەندییەكانی داعش و توركیا
ئەو تاوانبارە لە دانپێدانانەكەیدا باسی لەوەكردوە، گواسترامەوە بۆ كاركردن لە چوارچێوەی نوسینگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە كە ئەركی ئەم نوسینگەیە ئەنجامدانی كاری تێرۆریستی بوو لە ئەوروپا و ئەمریكا و ئەنجامدانی هەماهەنگی دەرەوە بۆ بەرژەوەندی رێكخراوی داعش.
ئەبو ئەحمەدی عیراق كە بەرەگەز جەزائیری بوو داوای لێكردم دوو دۆسیە بەڕێوەبەرم كە بریتی بوون لە دۆسیەی توركیا و كوریای باكوور بۆ ئەو مەبەستەش هەر یەك لە ئەبو بەرائی كوردی و رەشید میسری و ئەبوعوبیدەی توركی هاوكاریان دەكردم.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە دۆسیەی توركیا دوو پاكێجی لە خۆدەگرت یەكەمیان هەماهەنگی كردن بوو بەمەبەستی گەیاندنی ئەو كەسانەی پەیوەندییان دەكرد بە ریزەكانی داعش لە سنوری توركیاوە و چارەسەركردنی بریندارەكان لە نەخۆشخانەكانی توركیا.
 پاكێجی دووەمیش بریتی بوو لە دانوستان كردن بۆ گۆڕینەوەی چەكدارە بەدیل گیراوەكانی داعش بەرامبەر توركە بەدیل گیراوەكان كە داعش دەستگیری كردبوون لەوانەش كونسوڵی توركیا و ژمارەیەك دیبلۆماتكاری تورك.
وتیشی كونسوڵی توركیا و دیبلۆماتكارە توركە بەدیل گیراوەكان بە 450 چەكداری بەدیل گیراوی داعش ئاڵۆگۆڕ كران.
سەبارەت بە دۆسیەی كوریاش عیسام باسی لەوە كردوە هەوڵی زۆرمان دەدا بۆ بەدەستهێنانی چەكی جۆراجۆر لە كۆریا بە چەكی كیمیاویشەوە بۆ ئەوە مەبەستەش وەفدێك بە سەرۆكایەتی ئەبو محەمەد عەدنانی لە رێگەی فلپینەوە بەرێكەوتن بە ئامانجی گەیشتن بە كوریای باكوور بەڵام سەركەوتوو نەبون و هیچیان بەدەستنەهێنا.
ئاشكراشی كردوە داعش زۆربەی چەكەكانی لە سەركردەكانی سوپای ئازادی سوریا دەكڕی هەرچەندە نێوانیشمان ناكۆك بو بەڵام ئەو سەركردانە لە پێناو بەدەستهێنانی پارە چەكیان بە داعش دەفرۆشت.
پەیوەندی كردن بە بەرەی نوسرەوە.
عیسام لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت بەهۆی ناكۆكیەكانم لەگەڵ سەركردەكانی داعش هەموو بەرپرسیارێتیكیان لێوەرگرتمەوە كرام بە سەرباز لە فیرقەی عوسمانی سەر بەویلایەتی حەما ئەوەش وایلێكردم دەستبەرداری داعش ببم و پەیوەندی بە بەرەی نوسرەوە بكەم.
.تەئكیدیشی كردوەتەوە لە لایەن بەرەی نوسرەوە بایەخێكی زۆریان پێداوەو لە لیژنەكانی هەماهەنگی كاری كردوە كۆنتاكیان هەبوە لە گەڵ لایەنە دەركییەكان لەوانەش قەتەر كە مانگانە شێخ خالد سلیمان بری یەك ملیۆن دۆلاری دەبخشیە بەرەی نوسرە .
عیسام مەغریبی كە سەركردەیەكی داواكراوی داعش بوو لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستگیركراو بەپێی مادەی چواری تێرۆر لەلایەن دادگاكانی عیراقەوە دادگایی دەكرێت".

سەرچاوە: سایتی ئیلاف

.