سبەینێ ئەم دوو وەزارەتە مووچە وەردەگرن.

کوردستان 08/08/2018


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە بریارە سبەینی رۆژی پێنج شەممە 9-8-2018 مووچەی ئەم دوو وەزارەتە دابەشبكرێت.
بەگۆێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەینێ رۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی پێنجی  وەزارەتی شەهیدان و كارەباری ئەنفالكراوان و وەزارەتی خۆێندنی باڵاو تۆێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.
ئاشكراشی كردوە هەر یەك لە وەزارەتەكانی پێشمەرگەو پەروەردەو تەندروستی موچەی مانگی ئایاریان وەرگرتوە.