دەزانن یوڤی لە "یەک" خولەکدا چەند درێسی رۆناڵدۆ دەفرۆشێت؟

وەرزش 08/08/2018


یانەی یوڤنتۆسی ئیتاڵی نزیکدەبێتەوە لەوەی سەرجەم ئەو پارانە بەدەست بهێنێتەوە، کە لە کڕینی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی خەرجی کردووە.
لەچەند هەفتەی رابردوودا رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لەبەرامبەر 117 ملیۆن یۆرۆدا یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت و پەیوەندیی بە خانمە پیرەکەوە کرد.
ئیدارەی یانەی خانمە پیرەکە چاوەڕواندەکەن تەنها لە ساڵی یەکەمدا و بەهۆی فرۆشتنی درێسەکانی رۆناڵدۆوە زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆ بەدەست بهێننەوە.
بەپێی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لەوکاتەوەی درێسی ژمارە 7ی یوڤی بە ناوی رۆناڵدۆوە خراوەتە بازاڕەوە لە هەر خولەکێکدا دوو درێس فرۆشراوە.
بەپێی ئامار و داتاکان، تاکو ئێستا یوڤنتۆس شەش ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی درێسەکانی رۆناڵدۆوە دەستکەوتووە. تەنها لەماوەی سێ هەفتەدا 55 هەزار درێسی رۆناڵدۆ فرۆشراوە.