ئەم سێ جۆر خۆراكە لە ژەمەكاندا بسڕەوە

تەندروستی 08/08/2018



یەكەم: خواردنەوە گازیی و وزە بەخشەكان
پێكهاتەكانی نا تەندروستە وەك: سكرۆز, گلوكۆز, كافاین.
ئەم خواردنەوانە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە و تامەكانیان بە ماددەی كیمیایی دروست دەكرێت, وە كافاینی تێدایە كە ڕێژەكەی وەك خواردنەوەی كوپێك قاوەیە وایە.
بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە شەكر تیایدا كاریگەری لەسەر ددانەكانمان دروست دەكات وە دەبێتە هۆی كلۆر بوونیان, وە زۆر خواردنەوەیان دەبێتە هۆی توانەوەو لەناوچونی جگەر.
لە لێكۆڵینەوەیەكدا خراوەتە ڕوو خواردنەوەی 3-4 پەرداخ لە خواردنەوە گازییەكان لە 2 هەفتەدا دەبێتە هۆی هوكردنی جگەر.
لەجیاتی ئەوە دەتوانرێت چای سەوز بخورێتەوە كە یەكێكە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەكی باش وزە دەبەخشێت و كێش دادەبەزێنێت.
دووەم: شۆربای لەقتوو نراو
پێكهاتەكانی ناتەندروستە زیاتر سۆدیۆم لەخۆ دەگرێت.
شۆربا بەشێوەیەكی گشتی وەك ژەمێكی تەندرووست لێی دەڕوانرێت, بەڵام ئەم جۆرە شۆربایانە ناگرێتەوە كە لە قتوو نراون چونكە وا دەكات خووی پێوە بگیرێت, وە ڕێژەیكی باش خوێی تێدایە( بەشێوەیەكی زانستی خوێ‌ وادەكات زوو هەست بە تێربوون بكرێت) ئەم خوێیە لەناو  خوێنماندا دەمێنێتەوە وا دەكات ڕێژەیەكی زۆر ئاو بخورێتەوە كە دەبێتە هۆی قەڵەوی.
لەجیاتی شۆربای لە قتوو نراو دەتوانرێت شۆربایەكی تەندروست و كەم خوێ‌ لە سەوزەی تازە لە ماڵەوە دروست بكرێت.
سێیەم: كەپ كێك
پێكهاتەكانی ناتەندروستن كە بریتییە لە ڕۆن و شەكر...
كەپ كێكەكانی دەیانكڕین هەمیشە تازە دەردەكەون چونكە زیاتر لە 400 وزەی كۆكراوە و ڕێژەیەكی باش چەوری تێدایە,ئەم ڕێژە بەرزانە لەم كێكە بچوكەدا دەبێتە هۆی قەڵەوی هەروەها حاڵەتی قەلەقی زیاد دەكات.
لەجاتی دەتوانرێت كێكێكی كە چەوری و شەكر كە ڕێژەیەكی باش ڕیشاڵی تێدا بێت بخورێت.