تویتە مەترسیدارەکەی ترامپ بۆ ئێران

جیهان 07/08/2018

چاودێر-

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنی سزاكانی سەر ئێرانی ڕاگەیاند. 

سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوەكرد، سزاكانی سەر ئێران بەفەرمی دەستیانپێكرد، بەجۆرێك قورسترین سزان كە تائێستا سەپێندرابێت.

ئەوەشی نوسیوە، لە مانگی تشرینی دووەمەوە ئاستی سزاكان بەرزتر دەبنەوە‌و هەركەسێك بازرگانی لەگەڵ ئێران بكات، بازرگانی لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناكات.