عەبادی لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران نزیكبۆتەوە

عێراق 06/08/2018



هەرچەندە تا ئێستا گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی پێكنەهێنراوە ،بەڵام ركابەری لەنێوان دوو بەرەی شیعە مەزهەبەكان دەركەوتوە بەرەی یەكەم  بریتین لە فراكسیۆنی سائیرون كە موقتەدا صەدر سەرۆكایەتی دەكات و فراكسیۆنی نصر كە عەبادی سەرۆكایەتی و ڕەوتی حیكمە كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت  بەرەی دووەمیش لە فراكسیۆنی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالكی پێكهاتوە بەرەی دووەم لەهەوڵی رازی كردنی لایەنە كوردی و هێزە سونەكاندایە.
جەعفەر موسەوی وتەبێژی رەسمی رەوتی سەدر، بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی رایگەیاند: بەهۆی خۆپیشاندانەكان و ئەژمارەكردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردن، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسیەكان پەكی كەوتوە ،بەڵام لەچەند رۆژی داهاتوودا لەرێگەی ئەوپرۆژە چاكسازییەوە كە موقتەدا صەدر پێشكەشی كردوە گفتوگۆی نێوان لایەنەكان دەستپێدەكات بۆ رێككەوتن لەسەر پرۆژەكە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە ئۆفیسی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوەتەوە، عەبادی نزیك بوەتەوە لەوەی بۆ جاری دووەم ببێتەوە بەسەرۆك وەزیر بەڵام ئەوەش پێویستی بە رەزامەندی مەرجەعە ئاینیەكانی نەجەف هەیە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە عەبادی لەیەكگەیشتنی گرنگی لەگەڵ فراكسیۆنی مالكی و عامری لەلایەك و هەردوو حزبە كوردیە سەرەكیەكەی كوردستان ئەنجامداوە.
روونیشیكردوەتەوە پاش ئەوەی ماڵی شیعەكان رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت بەسەرۆكایەتی عەبادی لە ئێستادا رێككەوتنە سیاسیەكان بە جوانی لە بەرژەوەندی عەبادی بەرێوەدەچن ،بەڵام بەمەرجێك لەلایەن مەرجەعە ئاینیەكانەوە رەتنەكرێتەوە.