لە ئیتالیا تەقینەوەیەك رووی دا

جیهان 06/08/2018


چاودێر:
پۆلیسی ئیتالی رایگەیاند رووداوێكی هاتووچۆ بووە بەهۆی تەقینەوەیەكی گەورە و كەوتنەوەی ئاگر لە نزیك فڕۆكەخانەی  بۆلۆنیا لە باكوری وڵات ئەمڕۆ دوو شەممە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، پۆلیس رێگا خێراكەی داخستووە كە رووداوەكەی لێ رووداوە لەگەڵ ناوچەكانی نزیك بۆرجو بانیجالی لە نزیك بۆلۆنیا.

دوكەڵێكی زۆر لە شوێنە رووداوەكە بەرز بووەتەوە، بەڵام وردەكاری زۆرتر نەخراتەوەڕوو.

بەپێی هەندێك زانیاری نزیكەی 20 كەس لەو رووداوەدا بریندار بوون.