سەرچاوەیەك: ئەمڕۆ ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان رادەگەیەندرێت

عێراق 06/08/2018

چاودێرنیوز
سەرچاوەیەك ئاشكرای كرد كە ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان رادەگەیەندرێـت.

ئاژانسی غەد پرێس بڵاویكردەوە كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق كە ئێستا كۆمەڵێك دادوەر كاروبارەكانی رایی دەكەن، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی جیاكردنەوە و ژماردنەوەی بەشێك لە دەنگەكان لە نێوەندەكانی دەنگدان ئاشكرا دەكەن، كە پێشتر سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو لەلایەن هەندێك لایەنی ناڕازی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

ئەمڕۆ كەناڵی العراقیە لە زاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بڵاویكردەوە كە پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری كۆتایی هاتووە.

بە پێی هەواڵی تەلەفزیۆنەكەی عێراق بەشێك لە دەنگەكانی ئۆفیسی رەسافەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رەتكراونەوە.