ئاگرێکی گەورە پورتوگالی گرتۆتەوە و ئیسپانیاش هەڕەشەی لەسەرە، گەرما گەیشتە 47 پلەی سەدی

ڤیدیۆ 06/08/2018


چوار رۆژە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی باشووری پورتوگال کەوتۆتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە خاکی ئیسپانیاش بگرێتەوە. ئاگرەکە نزیکە لە ناوچەی نیشتەجێبوونەوە، 800 کەس لە پیاوانی ئاگرکوژێنەوە بە هاوکاریی 12 فڕۆکەی تایبەت سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
پلەی گەرما لەهەندێک لەو ناوچانە گەیشتۆتە 47 پلەی سەدی، هەر ئەمەیش هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە بووە. 
بەرزبونەوەی پلەی گەرما بەو رادەیە لەکاتێکدایە بەرزترین پلەی گەرما کە تاکو ئێستا لە ئەوروپا تۆمارکرابێت، لە ساڵی 1977دا بوو لە ئەسینا: 48 پلەی سەدی.