سودەكانی گوڵەبەڕۆژە بۆ كێش دابەزاندن

تەندروستی 04/08/2018


تۆوی گوڵە بەڕۆژە سودێكی زۆری بۆ كێش دابەزاندن هەیە, كە ڕێژەیەكی باش لە پرۆتین و ڕیشاڵەكانی  تیادایە وا دەكات بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە تێر بوون بكەیت, ئەمەش وادەكات ڕێژەیەكی كەمتر خۆراك بخورێت و ببێتە هۆی دابەزینی كێش.
سوودەكانی تۆوی گوڵە بەڕۆژە بۆ كێش دابەزاندن:
-تۆوی گوڵە بەڕۆژە دەوڵەمەندە بە پرۆتینەكان.
-سەرچاوەیەكی باشی ڕیشاڵەكانە, وە ئەو پێكهاتانەی لە ڕیشاڵەكاندا هەیە وا دەكات ماوەیەكی زیاتر هەست بە تێر بوون بكەیت و گەدەت بە پڕی بمێنێتەوە, وە ڕیشاڵەكان ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێكدەخەن, چونكە كاتێك هەست بە برسێتی دەكەین ڕێژەی شەكر لە خوێندا دادەبەزێت. وە ترشی بانتوسنیك تێدایە كە یارمەتی دەرە لە هەرس كردنی كاربۆهیدراتەكان و پرۆتینەكان لە لەشدا وە گۆڕینی بۆ وزە, لەبەر ئەوەی ڕێژەی  شەكر لە لەشدا ڕێكدەخات.
هەروەها ترشی كلۆرۆجینیك تێدایە كە دژە ئۆكسانە لە لەشدا, بەرەنگاری دروست بوونی ئیلتیهاب دەكات لە لەشدا, وە دەورێكی باش دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا كە ڕێژەی گلوكۆز لە گەدەدا كەم دەكاتەوە .
لەبەر ئەوە پێویستە بڕێك لە تۆوی گوڵە بەڕۆژە بۆ ژەمە خۆراكی كێش دابەزاندن زیاد بكرێت, دەبێت ئاگادار بین بڕەكە زۆر نەبێت چونكە تۆوی گوڵە بەڕۆژە ڕێژەیەكی باش لە كالۆری تێدایە دەبێت لەبەینی ژەمەكاندا تەها مشتێكی بچوك  بخورێت بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە تێربوون بكەیت, وە نابێت ئەو گوڵە بەڕۆژەیەی دەخورێت سوێر بێت چونكە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی سۆدیۆم لە لەشدا ئەمەش وا دەكات بڕێكی زۆر زیاتر ئاو بخورێتەوە كە ڕەنگە ببێتە هۆی قەڵەوی.