چاودێرنیوز: له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دواییدا هه‌میشه‌ی وێنه‌كانی كۆڵیندا كیتارۆج سه‌رۆكه خوێن گه‌رمه‌كه‌ی كرواتیا، قسه‌وباسی خۆی هه‌بووه، یه‌كێك باس له‌زیره‌كیه سیاسیه‌كه‌ی ده‌كات، یه‌كێكی تر باس له‌شۆخ و شه‌نگی و ساده‌ییه‌كه‌یدا بكات. كۆڵیندا له‌ساڵی 1968 له شاری رییگای یوگسلافی كۆن و كرواتیایی ئێستا له‌دایك بووه، له‌شاره‌كانی واشنتۆن دی سی و ڤیه‌ن و زاگرب و هاروارد، خوێندویه‌تی و ته‌واوی كردوه، بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سهێناوه. به‌زمانه‌كانی " كرواتی، ئینگلیزی، ئسپانی، پورتوگالی، ده‌توانێت قسه بكات و له‌زمانه‌كانی" ئه‌ڵمانی و ئیتالی و فه‌ره‌نسایی تێده‌گات، له‌ساڵی 1996 له‌گه‌ڵ جاكوتا كیتارۆج هاوسه‌رگیری كردوه، دوو منداڵیان هه‌یه. كۆڵیندا كیتارۆج، له‌ساڵی 2015 پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كرواتیای وه‌رگرتووه، پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بووه، پاشان له‌ساڵانی 2011 بۆ 2014 جێگری ئه‌مینداری گشتی ناتۆ بووه، كه به‌رزترین پۆسته ژنێك له‌ناتۆ وه‌ری گرتبێت. له‌ساڵانی 2008 تاكو 2011 كونسوڵی كرواتیا بووه له ئه‌مریكا، پۆستی وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپاشی وه‌رگرتووه. یه‌كێك له‌كاره ناوازه‌كانی كوڵیندا، دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی گازی سروشتیه له دورگه‌ی كرك له‌ناوچه‌ی میدیترانه، كه‌ساڵانه دوو ملیارد مه‌تری چوار گۆشه گاز ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كات. یه‌كێك له‌دیمه‌نه هه‌ره جوانه‌كانی كۆڵیندا، هه‌مان ساده‌یه‌كه‌یه‌تی، به‌تایبه‌ت له‌مۆندیالی روسیا 2018 كه ده‌ركه‌وتنی له‌یاریگاكان جگه له‌وه‌ی بووبوو به‌مایه‌ی هێز بۆ یاریزانه‌كان و خۆشی بۆ هانده‌رانی ئه‌و وڵاته، هاوكات جۆشێكی جوانتری به مۆندیال و یاریه‌كان دابوو. كۆڵیندا 80% خه‌رجی تێچوونی گه‌شته‌كانی بۆ روسیا خۆی داویه‌تی و رێگه‌ی نه‌داوه وڵاته‌كه‌ی بۆی خه‌رج بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مافی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌شه، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی یاریه‌كانی له‌گه‌ڵ هانده‌ران ته‌ماشاكردوه‌و VIP واته شوێنی تایبه‌تی ره‌تكردوه‌ته‌وه.