شادە عەلی سیدییەكی شیعری بڵاو دەكاتەوە

ژن 02/08/2018

 
كۆتایی ئەم هەفتەیە، خاتوونی شاعیر و شێوەكار (شادە عەلی)، نوێترین بەرهەمی شیعریی بڵاو دەكاتەوە كە پێكهاتووە لە سیدییەكی 8 تراكی.
 
لەو بارەیەوە، خاتوو شادە عەلی ڕایگەیاند: "بەرهەمی نوێم سیدییەكی شیعرییە، كە كۆتایی ئەم هەفتەیە بڵاو دەكرێتەوە و بە هاوكاریی تەلەڤزیۆنی خاك تۆمار كراوە".
 
شادە ڕوونیشی كردەوە: "سیدییەكەم بە ناوی (شادە عەلی)ـیە
كە پێكهاتووە لە 8 تراك و خوێندنەوەیشی هەر بە دەنگی خۆمە".
 
سیدییەكەی شادە عەلی، لەم تۆمارگایانە دەست دەكەوێ، تۆمارگای ئەربائیلۆ لە شاری هەولێر، تۆمارگای ڤینۆس لە شاری سلێمانی، شەقامی مەولەوی بەرامبەر چایخانەی شەعب.
"سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانەی لەم سیدییەدا ماندوو بوون لەگ