چراکانی نیشتمان..... رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان
ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئیداری‌و سه‌ربازی‌و روناكبیریانه‌ی كه له ئه‌سته‌نبوڵ ژیابوون‌و له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان گه‌ڕانه‌وه كوردستان، له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌گشتی‌و دنیای رۆژنامه‌گه‌ریدا به‌تایبه‌تی بوون.
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییه سه‌ربازی‌وسیاسی‌و روناكبیرییانه، مسته‌فا پاشا یاموڵكی بوو، كه له‌دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی‌و هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی‌و رۆشنبیری دروست بكات بۆ خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد.ئه‌وه‌بوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان دامه‌زراند‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه مۆركێكی سیاسی‌و روناكبیری هه‌بوو.
له21ی ته‌موزی 1922 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی پیاوماقوڵان‌و رۆشنبیرانی شاری سلێمانیدا دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه به‌فه‌رمی راگه‌یه‌نرا‌و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژێردرا.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا مسته‌فا پاشا یاموڵكی به‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌و هه‌رله‌یه‌ك له( ره‌فیق حیلمی،ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌گ،شێخ محه‌مه‌د گوڵانی، فائق مه‌عروف، ساڵح قه‌فتان، شێخ عه‌لی سه‌ركار‌و سدیق ئه‌له‌كه) به‌ئه‌ندام هه‌ڵبژێردران.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوی بانگی كوردستان ده‌ركرد كه مسته‌فا پاشا یاموڵكی خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری بوو. یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌كه له2ی ئابی 1922 ده‌رچوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه رۆژنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگی زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌ده‌بی‌و سیاسیی نیشتمانی بوو، تا مانگی ئابی 1923،(13) ژماره‌ی لێده‌رچوو.دواتر له‌ساڵی 1926 له‌شاری به‌غدا سێ ژماره‌ی دیكه‌ی لێده‌ركرا.
رۆژنامه‌ی بانگی كوردستان سه‌ره‌تا زمانحاڵی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستان بوو. به‌ڵام دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی شێخ مه‌حموود‌و بوونی مسته‌فا پاشا یاموڵكی به‌وه‌زیری مه‌عاریفی حكومه‌ت، رۆژنامه‌كه‌ش بووه زمانحاڵی حكومه‌تی شێخ‌و مسته‌فا شه‌وقی ئه‌فه‌ندی بووه سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه‌و كه‌ریم رۆسته‌میش به‌به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی.دواتر ناوی رۆژنامه بۆ رۆژی كوردستان گۆڕا.
سەرنج: ئەم بابەتە لە فەیسبوکی نوسەر خەلیل عەبدوڵڵا وەرگیراوە