لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار حاڵەتی مەنگۆلی هەیە

ڕاپۆرت 01/08/2018

 


چاودێر: تابان رەزا
داون سیدرەم( مەنگۆل) بڵاوترین نەخۆشی كرۆمۆسۆمیە و كێشەی ئەم كەسانە لە ژمارەی كرۆمۆسۆمەكانیاندایە، كە كرۆمۆسۆمی ژمارە 21 ی پێدەوترێت لەبری ئەوەی دوو بەش بێت سێ بەشە، هەربۆیە بەگشتی لەبری 46 ئەم كەسانە 47 كرۆمۆسۆمیان هەیە،  لەو بارەیەوە د. گۆران محەمەد، پسپۆری تەندروستی و گەشەی منداڵان، ئاماژە بەوە دەكات، هەتاوەكو تەمەنی دایكەكە گەورەتر بێت ئەگەری خستنەوەی منداڵی داون سیدرەم زیاترە، لای خۆشیەوە لێپرسراوی  گشتی یەكێتی كەمئەندامان،سامان حسێن، دەڵێت" پێویستیان بەهاوكاری دارایی هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانیان"
داون سیدرەم( مەنگۆل) چییە؟
د. گۆران محەمەد، پسپۆڕی تەندروستی وگەشەی منداڵان، ئاماژە بەوەدەكات، دروستبونی منداڵی داون سیدرەم (مەنگۆل) دەگەرێتەوە بۆ بونی نەقس  و كێشە لە كرۆمۆسۆماتی منداڵەكەدا كە كرۆمۆسۆمی ژمارە 21 دەكات، هەموو مرۆڤێك كە دروست دەبێت 46 كرۆمۆسۆمی هەیە لە هەموو خانەیەكدا 44 یان  پێدەوترێت  كرۆمۆسۆمی خانەی لەگەڵ  2 كرۆمۆسۆمی تری هەیە  كە پێدەوترێت كرۆمۆسۆمی سێكس، ئەو كرۆمۆسۆمی سێكسە لە پیاودا XY یە  و لە ژنادا XX ، داون سیدرەم لەجیاتی ئەم 46 كرۆمۆسۆمە 47  كرۆمۆسۆمیان هەیە،  لە كرۆمۆسۆمۆی ژمارە 21 دا لەجیاتی ئەوەی   دوو كرۆمۆسۆمی هەبێت 3 دانەی هەیە، واتە ئەم زیادە كرۆمۆسۆمە كێشە دروستدەكات و منداڵەكە و دەبێتە مەنگۆڵ.
                       هۆكارەكان
 ناوبراو وتیشی، هۆكاری ئەم حاڵەتە بەشێكی پەیوەندی بە بۆماوەیی  و گەورەی  تەمەنی دایكەكە، چونكە هەتاوەكو تەمەنی دایك زیاتر بێت حاڵەتی دروستبونی منداڵی داون زیاتر دەبێت، ئەو دایكانەی لە تەمەنی 35-37 ساڵیەوە منداڵیان دەبێت، پێیان دەوترێت دایكێك كە ترسی زیاترە لە دوگیانیدا بۆخستنەوەی منداڵی داون سیدرەم، ئەگەر ژنێك لە سەرو تەمەنی 42 ساڵی دوگیان بێت ئەگەری  بونی منداڵی مەنگۆل یەك لەسەر 20 دەبێت.
                         نیشانەكان
 ئەو پزیشكە پسپۆرە باس لەوەدەكات، منداڵەكە كە لە دایك بو دیارە كە مەنگۆلە، ئەم منداڵانە كۆتای چاویان  بەرزبۆتەوە، نێوانی  چاویان زیاترە،  گوێیان لە ئاستی چاویان نیە و لە خوار ترە، لوتیان لە بەشی سەرەوەی تەختە لوتیان خڕە و دەمێكی قوت و بچوكیان هەیە، دەموچاویان زۆر خڕە  زمانیان گەورەیە و ملیان كورتە، قژیان لە خوارتر وەستاوە، دەستەكانیان خڕە و كورتە و هەندێكان یەك خت لە دەستیان هەیە، لە دەستیاندا پەنجە توتەیان قەوس بۆتەوە لە قاچیاندا بچوكە و خرە  و بەینی پەنجە گەورەی قاچیان لەگەڵ پەنجەی پەنای گەوترە لە خەڵكی ئاسایی،  لە 50% ئەو منداڵانەی داون سیدرەمن دڵیان كێشەی تێداو كونە، ئەمەش پەیوەندی بە حاڵەتی داونەكەوە هەیە.
وتیشی، هەندێك لەو منداڵانە نەقسی غودەی دەرەقیان هەبێت، ئەگەر لە سەرەتادا نەیان بێت ئەگەری هەیە لە داهاتودا توش بێت، لەوانەیە ریخۆلە گیرانیان هەبێت، چونكە ریخۆڵەی دوانزە گرێ لەم منداڵانەدا  لەوانە توشی گیران بێت و كۆمیان نە كرابێتەوە، لەوانە ریخۆلەیان كورتر بێت لە چاوكەسێكی تردا، ئەگەر هاتو ئەم نەخۆشیەیان نەبێت  داون سیدرەم وەك منداڵی ئاسایی گەشە دەكەن.
 تا تەمەنی 50 ساڵی دەژین
د. گۆران محەمەد، رونیكردەوە، حاڵەتی دوان  سیدرەم(مەنگۆل) دو جۆری هەیە، جۆرێكیان  لە مەنگۆلی هەمو  خانەكانی لەشی كەسەكە دەگرێتەوە زۆر  رون و ئاشكرا  دیارە، جۆرێكی تریان پێدەوترێت مۆزایك  خانەیەك دەگرێتەوە و خانەیەك ناگرێتەوە،  ئەمەش ناسینەوەی قورسە لەم حاڵەتدا پێویستە لە رێگەی پشكنینەوە بزانرێت ئەو كرۆمۆسۆمە زیادەیە هەیە یان نا، جۆری یەكەمیان زیاترە لە مۆزایك لە كوردستان.
وتیشی، زۆربەی زۆری  حاڵەتی داون سیدرەم دەتوانن تا تەمەنی 50  ساڵ ئەگەری هەیە بتوانن بژین، بەڵام ئەوانەی كێشەی دڵیان هەیە  یا  غودەیان بێت توشی گیرانی ریخۆڵە كوێرە ببن  ئەگەری هەیە زوتر بمرن.
       چۆن رێگری لەحاڵەتی داون سیدرەم( مەنگۆل) ی دەكرێت
  ئەو پسپۆرە، جەختی لەوەكردەوە، لە ئێستادا كۆمەڵیك پشكنین هەیە دەتوانرێت كە منداڵەكە لەسكی دایكی بو بكرێت،  ئەویش كۆمەڵێك هۆڕموانات هەیە  كە لە منداڵێكی داونە  زۆر زیاتر بەرز بێتەوە،  تێستێك هەیە پێدەوترێت  (بێتا ئیس جی)  دەتوانرێت بكرێت یان بەسۆنەر دیاری بكرێت، كە ئەو منداڵانە لە دوای لەدایكبونەوە  سەری ئاوساویەكی تێدایە،  كە ئەوەش لەسۆنەردا هەستی پێدەكرێت،  پشكنینی ورد  دەكرێت بە وەرگرتنی پارچەیەك لە وێڵاشی دایكەكە دەنرێت بۆ پشكنین، پاشان دەردەكەوێت كە منداڵەكە كرۆمۆسۆمی زیادەی هەیە و مەنگۆلە.
 وتیشی، لە بیكردنەوەی زیرەكیدا  شتێك هەیە پێدوترێت تێستی  IQ   ئەم تێستی IQ   لە مرۆڤی ئاسایی  لەنێوان 90-110 دایە بەڵام داون سیدرەم  هەمیشە IQ  لە خوار 70، یا لە دەوری 55 ، ئەوەش دەلالەت لەوەیە ناتوانن لە خوێندنەگەی ئاسایی بخوێنن و بیركردنەوەی وەك كەسی ئاسای نیە، بەڵام  حاڵەت هەبوە  تێست كراوە IQ  گەشتۆتە 85. 
                    مەنگۆلی نەخۆشی نیە
د. گۆران محەمەد، دەڵێت" لە بەرئەوەی داون سیدرەم( مەنگۆل) نەخۆشی نیە هەربۆیە  چارەسەرەشی نیە، بەڵام پێویستە رێگری لەموزعافاتەكانی بگیرێت، كەسانی داون سیدرەم ئەم حاڵەتە ئاستی زیرەكیان كەمە كە توشی نەقسی غودە بون  ئاستی زیرەكی دادەبەزنێت پێویستە دەرمانی غودەی بدرێت، ئەگەر توشی ریخۆلە گیران بێت چارەسەری ئەوەی بۆبكرێت، ئەگەر توشی شەكرە بو چارەسەری شەكرەكەی  بۆ بكرێت.
                            ئامانجی  رێكخراوەكە
لای خۆشیەوە ، لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، ئاماژە بەوەدەكات، رێكخراوەكە لەساڵی 1996 دامەزراوە، ئامانجیان داكۆكیكردنە لە مافی كەمئەندامان  و خاوەن پێداویستیەكان، هەروەها باشتركردنی بژێوی ژیانی كەمئەندامان و پڕۆژەكان و چاكسازی لە شوێنە گشتیەكان و دەركردنی یاسا وبەهەند وەرگرتنی كەمئەندامان لە حكومەتدا  بونی  كە مەئەندام و ناساندنی بە قەزیەكی گەورە تا بتوانرێت ئیشی لەسەر بكرێت و خۆشگوزەرانی بۆ كە ئەمندامان.
                        سێ هەزار حاڵەت 
 سامان حسین، باسی لەوەشكرد،  بەپێ ئامارەكان كەلای ئێمە هەیە، كە پێنج ساڵە  وەك وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی هیچ كەمئەندامێك تۆمار نەكراوە، چونكە موچەی كەمئەندامان راگیراوە، بەڵام بە نزیكەی 3 هەزار حاڵەتی داون سیدرەم هەیە كە بەپێی لیكۆلینەوەی لیستی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی،  لە رێكخراوەكە  نزیكەی 200- 300 كەس  ئەندامن، هەروەها لە ساڵی 2017  ناچێتە 20 حاڵەتی داون سیدرەم تۆماركراوە.