ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی ركابەری فیراری و بوگاتی دەكات

تەکنەلۆجیا 01/08/2018


سەنگاپورە پرۆژەی ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی خستوەتە روو كە بە Dendrobium  ناسراوەوە ركابەرێتی ئۆتۆمبێلی بوگاتی و فیراری وەرزشی دەكات.
بەگۆێرەی چەند راپۆرتێكی پسپۆرانی بواری جیهانی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، ئەم ئۆتۆمبێلە هەیكلێكی بەهێزی هەیەو دەرگاكانی بەشێوەیەكی ناوازە دەكرێنەوە و خاوەنی مەكینەیەكی زۆر بەهێزە كە توانای هێزی 1800 ئەسپی هەیە ئەوەش وایكردوە ببێتە یەكێك لە بەهێزترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان.
چاوەروان دەكرێت ئەم ئۆتۆمبێلە لە رۆژانی 31ی ئاب و یەكی ئەیلول لە پێشانگەی سالۆن پرایڤ 2018 لە بەریتانیا نمایش بكرێت.
.