پەرینازی ئیزەدیار، شیرینی درامای شەهرزاد

رۆشنبیری 31/07/2018

پەرینازی ئیزەدیار ساڵی ١٩٨٥ لە شاری تاران چاوی بە ژیان هەڵهێنا. لەبەرئەوەی خێزانەکەی رازی نەبوون بەوەی لەبورای نواند و سینەمادا کاربکات، لەبواری زانستیدا درێژەی بەخوێندندا. باوکی دەیویست پەریناز لەبواری ماف و پارێزەریدا بخوێنێ و زۆر بەتوندی دژی ئەوەبوو ببێتە ئەکتەر بەڵام دواجار توانی رەزامەندی خێزانەکەی بەدەستبێنێت و لەبواری هونەردا درێژە بە خوێندن بدات. لەبواری گرفیکدا بڕونامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا و لە ساڵی ٢٠٠٦دا بۆ بەشداریکردن لە فیلمی سینەمایی "شارێک و دوو پیاو" تێست کرا و وەرگیرا. پاشان لە گەلێ فیلمی تەلەفیزیۆنیدا بەشداری کرد. ناوبان گ ی ئەم ئەکتەرە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ نواندنی لە درامای تەلەڤیزیۆنی " پێنج کیلۆمەتر تا بەهەشت" و توانی لەم کارەدا سەرکەوتنی گەورە بەدەسبێنێ، لەم درامایەدا رۆڵی رۆحێکی سەرگەردانی بەرجەستە دەکرد. دوای ئەم کارە لە فیلم ی هاتنەژورەوەی پیاوان قەدەغەیە چەند سکاسنسێک بەرجەستە دەکات. هەروەها لەم دوایانەدا لە فیلمی سینەمایی "تاهەتایە و یەک رۆژ" دا رۆڵی سەرەکی بەرجەستە دەکات و لەپاڵ پەیمانی معادیدا دەر دەکەوێت، هەروەها دوا کاری ئەم ئەکتەرە بەرجەستەکردنی رۆڵی شیرینی دیوانسالارە لە درامای شەهرەزادا و توانیویەتی بینەرێکی زۆر لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە و رەزامەندی رەخنەگرانی ئێرانی بەدەستبێنێ.
دەربارەی کارەکتەری شیرین دەڵێت: "بەباوەڕی من شیرین لەنێوان دوو دونیای جیاوازدا ئاوێزانە. شیرەین دونیادیدە نییە و دونیاکەی گەلێ بچوکە، بە پێچەوانەی شەهرەزادەوە کە زۆر کۆمەڵایەتییە." بە هەڵسوکەوتی ناو کۆمەڵ نامۆیە لەبەر ئەوەی هەر کە چاوی هەڵهێناوە خۆ ی لە کۆشکی بوزورگ ئاغادا بینیوەتەوە و بەردەوام ئەوەی بینیویەتی کۆمەڵێک کارەکەر و خزمەتکار بووە و خەڵکانی دەوروبەری خەڵکانێکی سونەتی بوون. گرنگترین تایبەتمەندی ئەم کارەکتەرە ئەوەیە زۆر گرنگی بە قسەی خەڵکی دەدا و سادەیە و دەکەوێتە ژێر کاریگەری قسەی خەڵکەوە، تەنانەت ئەکەوێتە ژێرکاریگەری کارەکەرە تایبەتەکەیەوە.
پەریناز دەربارەی کارکردن لەگەڵ ئەکتەرە گەورەکانی وەک تەرانەی عەلیدوستی و شەهابی حسەینی و دەرهێنەرێکی بەناوبانگی وەک حەسەنی فەتحی دەڵێت: " تایبەتمەندی ئەم دەرهێنەرە لەوەدایە زۆر بەباشی ئەکتەرەکانی تێدەگەیەنێ چی لێیان دەوێت و ئەمەش پێچەوانەی زۆربەی دەرهێنەرەکانە کە نازانن داوای چی لە ئەکتەرەکانیان دەکەن، هەروەها کەداوای لێکردم بەشداری شەهرەزاد بکەم تووشی سەرسوڕمان بووم لەبەرئەوەی ئەم دەرهێنەرە ئەکتەری کارەکانی پێشووی دوبارە هەڵنابژێرێتەوە بۆکارکردن. هەورەها کارکردن لەگەڵ عەلی نەسیریان کە سەرباری تەمەن و ئەزمونی زۆری لە بوارەکەدا لەروانگەی ئەخلاقی و هەڵبەتە سەبر و دانبەخۆگرتنیدا نموونەیە، ئەزمونی کارکردنی لەگەڵ جەنابیان جێگەی شانازیمە، لە هەموو ئەو وێنەگرتنانەدا کە خۆی لە قپەکەدا نەبوو یەک بە یەکی دیالۆگەکانی بۆ دووبارە دەکردمەوەو ئەمە ورەی پێدەبەخشیم. تەرانەش کەسێکی دەگمەن و خۆشەویست و ئازیزە، شەهابیش بەهەمان شێوەی. پێشتر لەگەڵ مستەفا کارمان کردبوو، زۆرجار دەچوومە شوێنی وێنەگرتن و تەماشای کارکردنی ئەوانم دەکرد بۆئەوەی لێیانەوە فێربم.

 

سەرنج: ئەم بابەتە لە پەڕەی فەیسبوکی شانۆکار و وەرگێڕی درامای شەهرزاد، پێشڕەو حسێن وەرگیراوە