قوباد تاڵه‌بانی ئێستاش عاشقه‌

سۆشیال میدیا 31/07/2018

چاودێرنیوز: لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پرسیار لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە كە چۆن ژنی هێناوە؟!، ئەویش وەڵامی داوەتەوە، كە دوای 18 ساڵ هێشتا عاشقە.
 
دوای ئەوەی لەتویتەر پرسیار لەجێگری سەرۆكی حكومەتی هەرصمی كوردستان كراوە، كە چۆن ژنی هێناوە؟ خۆی یان مام جەلال ژنی بۆ هێناوە، ئەویش وەڵامی داوەتەوە:" "كاك قوباد، تۆ عاشق بووی یان مام ژنی بۆ هێنای؟"، لە وەڵامدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "من عاشق بووم و ئێستاش دوای 18 ساڵ هەر عاشقیم، كە داوای رەزامەندی مامم كرد پێی خۆشبوو، بەڵام پێی گوتم "كەیفی خۆتە رۆڵە تۆ ئەیهێنی نەك من".