ئاگاداری زیانە تەندروستیەكانی گۆشتی سور بن

تەندروستی 09/10/2019


چاودێر: تابان ڕەزا
لەگەڵ ئەوەی گۆشتی سور رێژەیەكی باش پرۆتینی تێدایە و دەوڵەمەندە بەمادەی ئاسن  و هەروەها سەرچاوەیەكی باش لە ڤیتامین B6و   B12تێدایە، بەڵام ئەگەر هاتوو زیادەڕەوی  لە خواردنیدا بكرێت زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.  
ئەگەر  زیادەڕەوی لەخواردنی گۆشتی سوردا بكرێت،  دەبێتە هۆی:
1.تێكچونی  كرداری  هەرس و بەرزبونەوەی  رێژەی  كۆلسترۆڵی  زیان بەخش لە خوێندا.
2.مەترسی ڕەقبونی دەمارەكانی خوێن  و توشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.
3.گۆشتی سور رێژەیەكی زۆر چەوری تێدایە كەئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جگەر.
4.مەترسی توشبون بەنەخۆشی  شەكرە لەجۆری دووەم زیاد دەكات.
5.مەترسی توشبون بەنەخۆشی زەهایمەر زیاد دەكات.
6.مەترسی نەخۆشیەكانی گورچیلە زیاد دەكات.
* هەربۆیە پسپۆڕان و شارەزایان  خواردنی  نیسك بە باشترین جێگرەوەی گۆشت دادەنێن، چونكە  رێژەیەكی زۆر لە پرۆتینی تێدایە كەلە %35 ی پێكهاتەكەی پێكدێنێت.